بارزانی: چاوم بە ئۆجەلان نەكەوتووە

مەسعود بارزانی پاش كۆبوونەوە لەگەڵ بەرپرسانی توركیا لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەنوسیدا ئەنجامی ئەو كۆبوونەوانەی بە رۆژنامەنوسان رایگەیاند.

سەبارەت بە ئەجێندای سەردانەكەی بارزانی وتی "باسی چەند پرسێكیان كردووە، وەك شەڕی دژی داعش، هاتنی هێزی توركیا بۆ نزیك موسڵ، پەیوەندی ئابووریی نێوان هەرێمی كوردستان و توركیا و پرۆسەی ئاشتی نێوان توركیا و پەكەكە".

وتیشی "پێویستە داعش لە یەككاتدا لە عێراق و سووریاش لەنێوببرێت، بەڵام ئێستا بەرەی یەكەمی جەنگ، پێشمەرگەیە".

لەسەر پرۆسەی ئاشتی نێوان حكومەتی توركیا و پەكەكە كە ئێستا راگیراوە، بارزانی رایگەیاند "ئەوان نەیاندەویست قۆناغەكە بگاتە ئەمڕۆ، بۆیە هیوادارن جارێكی دیكە ئەو پرۆسەیە دەست پێبكاتەوە".

لەبارەی بینینی ئۆجەلان، بارزانی لە وەڵامی پرسیارێكی رووداو رەتی كردەوە، چاوی بە عەبدوڵا ئۆجەلان، سەرۆكی بەندكراوی پەكەكەی كەوتبێت.

لەسەر پرسی هاتنی هێزەكەی توركیا بۆ نزیك موسڵ، سەرۆكی هەرێمی كوردستان وتی "لە هەوڵی چارەسەری ئەو پرسەداین و هەڵەتێگەیشتنێك دروست بووە".

لەبارەی پەیوەندییەكان لەگەڵ وڵاتان، بارزانی رایگەیاند "هەرێمی كوردستان دۆستی توركیا و ئێران و وڵاتانی دیكەیە، بەڵام رێگەنادەن كوردستان ببێتە شوێنی ململانێی جیهانی".




PM:01:16:10/12/2015