تەقینەوەكانی رۆژئاوای كوردستان 84 قوربانی لێكەوتەوە
تەقینەوەكاینی شەوی رابردوو لە شاری تەل تەمر لە رۆژئاوای كوردستان، 84 كەس بونە قوربانیو پێدەچێت ئاماری قوربانیەكانیش بەرزببێتەوە.
لەمبارەیەوە سلێمان ئەحمەد، جێگری بەڕێوەبەری فەرمانگەی تەندروستی لە جزیرە بە ئاژانسی ئەنهای راگەیاند: "لە ئەنجامی سێ تەقینەوە لە شاری تەل تەمر، 15 كەس شەهید بوون و 69 كەسی تریش برینداربوون"، ئاماژەی بە ئەگەری زیادبوونی ژمارەی قوربانییەكان كرد كە لەژێر داروپەردووكاندان و نەدۆزراونەتەوە.
بە گوێرەی زانیارییەكان، ژمارەی بریندارەكان كە 69 بریندارن، گوازرانەوە بۆ نەخۆشخانەكانی ناوچەكە كە 25 یان دانیشتووی درباسیە و 31 یان خەڵكی سەرێكانێ و 7 كەسیان دانیشتووی حەسەكەیە، 5 قامیشلۆ و بریندارێكیشیان خەڵكی شاری عامودایە، بە وتەی جێگری فەرمانگەی تەندروستی جزیرە، 29 كەس لە بریندارەكان لەدوای وەرگرتنی چارەسەر، نەخۆشخانەكانیان جێهێشتووە.
سلێمان ئەحمەد، وتیشی: "ئەو 40 بریندارەی ئێستا لە نەخۆشخانە ماون، باری تەندروستییان جێگیرە و پێنج كەس لەوانەش دەستو قاچییان لەدەستداوە".
PM:01:52:11/12/2015