مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی به‌ڕه‌سمی رای لەسەر هاتنی سوپای توركیا راده‌گه‌یه‌نێت
سەبارەت بە لەشكركێشی سوپای توركیا بۆ پارێزگای نەینەوا نوێنەری یەكێتی لە ئەنكەرە دەڵێت "له‌چه‌ند رۆژی داهاتوودا مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی به‌ڕه‌سمی رای خۆی به‌خه‌ڵكی كوردستان راده‌گه‌یه‌نێت".
بەهرۆز گەڵاڵی، نوێنەری یەكێتی نیشتمانی كوردستان لە ئەنكەرەی پایتەختی توركیا لە دیمانەیەكدا لەگەڵ كوردستانی نوێ سەبارەت بە گرژیی‌و ئاڵۆزییەكانی ئەم دواییە‌و لەشكركێشی سوپای توركیا دەڵێت: هاتنی سوپای توركیا بۆ كوردستان‌و به‌تایبه‌تی ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی سنووری هه‌رێمی كوردستان مه‌سه‌له‌یه‌كی مه‌ترسیداره‌و ترسناكه‌و پێیوابوو كه مه‌سه‌له‌یه‌كی سیاسیی گه‌وره‌ی له‌پشته‌و ته‌نها بابه‌تێكی سه‌رپێیی نییه چونكه سوپای توركیا چووبێته هه‌ر وڵاتێكه‌وه نه‌گه‌ڕاوه‌ته‌وه. وتیشی: «ساڵی نه‌وه‌ده‌كان كه له‌سه‌ر داوای لایه‌نێكی سیاسی هاتنه كوردستانه‌وه له‌كانی ماسی‌و ناوچه‌ی بامه‌ڕنی، سه‌رباری ئه‌وه‌ش كه به‌م دواییانه په‌رله‌مانی كوردستان بڕیاریدا بشێنه‌وه، به‌ڵام تائێستا نه‌كشاونه‌ته‌وه»
گه‌ڵاڵی پێیوابوو ئه‌وه‌ی ئێستاش وابه‌ئاسانی ناگه‌ڕێته‌وه‌و ته‌ئكیدیشی كرده‌وه كه حكومه‌تی هه‌رێمیش ئاگای لێ نییه، چونكه پێنج حزب حكومه‌تیان دروستكردووه، ئێستا حزبێك له‌حكومه‌تدا ئاماده‌نییه، ده‌بێت چوار حزبه‌كه‌ی تر ئاگایان لێبێت، به‌ڵام شتی له‌وجۆره له‌ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانیش باس نه‌كراوه، وتیشی: «كاتی خۆی به‌بڕیاری په‌رله‌مان پێشمه‌رگه‌مان نارد بۆ كۆبانێ، بۆیه ده‌بێت هاتنی هه‌ر سوپایه‌كی ده‌ره‌وه‌ش به‌ڕه‌زامه‌ندیی په‌رله‌مان بێت، به‌ڵام ئه‌مه بێ ئاگاداریی په‌رله‌مان‌و ته‌نانه‌ت حكومه‌تیشه».
له‌به‌شێكی دیكه‌ی روونكردنه‌وه‌كانیدا پێیوابوو كه ئێرانیش بێته ناو كایه‌كه‌وه‌و هه‌ڵوێستی خۆیان بخه‌نه‌ڕوو. ئه‌و سه‌رسوڕمانی خۆی نیشاندا له‌باره‌ی هاتنی ئه‌و سوپایه به‌قه‌باره‌ی 2000هه‌زار سه‌رباز كه ئه‌وه بۆ مه‌شق بێت بۆ ناوچه‌ی باشیك‌و وتی: «مه‌سه‌له‌كه زیاتر په‌یوه‌ندیی به‌كوردستانی رۆژئاوا‌و په‌یه‌ده‌و رزگاركردنی شه‌نگال‌و وجودی كورده‌وه هه‌یه له‌و ناوچه‌یه»و پێیوابوو توركیاش بیه‌وێت له‌و ناوچه‌یه هێزێكی خۆی هه‌بێت‌و یارمه‌تیی توركمانه‌كانی ته‌له‌عفه‌ر بدات‌و له‌حاڵه‌تی پێویستیشدا چاودێریی رۆژئاوا بكه‌ن. چونكه هه‌ندێك لایه‌نیش له‌باشووری كوردستاندا به‌بوونی ئه‌و كانتۆنانه‌ی رۆژئاوا نیگه‌رانن، پاشان وتی: چه‌ندین وڵات تیمی تایبه‌تیان ناردووه بۆ كوردستان بۆ مه‌شقكردن به‌پێشمه‌رگه، به‌ڵام هیچ كام له‌وانه له‌چه‌ند كه‌سێك تێپه‌ڕناكات‌و هیچ چه‌ك‌و زه‌خیره‌یه‌كیشیان پێ نییه.
له‌به‌شێكی دیكه‌ی قسه‌كانیدا گەڵاڵی بڕوای خۆی نیشیاندا كه ئێستا باشووری كوردستان پێویستی به‌دروستكردنی به‌ره‌یه‌كی حزبه سیاسییه‌كانه وه‌ك به‌ره‌ی كوردستانییه‌كه‌ی كه كاتی خۆی سه‌ركردایه‌تی شۆڕشی كرد به‌رله‌ڕاپه‌ڕین، چونكه ئێستا هه‌ست به‌جۆرێك له‌تاكڕه‌وی ده‌كرێت‌و بۆنموونه له‌هه‌ولێر هیچ گوێ به‌حزب‌و لایه‌نه‌كانی تر نادرێت‌و گومانی هه‌بوو له‌وه‌ی هیچ سه‌ركرده‌یه‌كی حزبه كوردستانییه‌كان ئاگایان له‌هاتنی سوپای توركیا بووبێت. وتیشی: «ئه‌م وڵاته بێ خاوه‌ن نییه، ئه‌و حزبانه ئه‌ندامیان هه‌یه له‌په‌رله‌مان‌و جه‌ماوه‌رو ده‌نگده‌ریان هه‌یه‌و له‌په‌رله‌ماندان‌و له‌حكومه‌تدان، خێره سوپای توركیا بێته كوردستانه‌وه‌و ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران ئاگادارنه‌بێت؟» هه‌روه‌ها وتی: ئه‌وه‌ی لێره رووده‌دات له‌هیچ سیستمێكی سیاسی‌دا نه‌م بینیووه، چونكه هه‌ر خودی سوپاسی توركیا بچن بۆ هه‌ر وڵاتێك ره‌زامه‌ندیی په‌رله‌مانی خۆیان ده‌وێت‌و ئێستا ئه‌و سوپایه به‌ڕه‌زامه‌ندیی په‌رله‌مانی توركیا هاتووه، به‌ڵام دیارنییه له‌كوردستان كێ بڕیاری له‌و مه‌سه‌له‌یه داوه»و ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد كه زۆر مه‌ترسیداره كه‌سێك بڕیار له‌سه‌ر چاره‌نووسی كوردستان بدات، چونكه پێیوابوو ته‌نانه‌ت نه جێگری سه‌رۆكی هه‌رێم‌و نه جێگری سه‌رۆكی حكومه‌تیش-یش ئاگایان له‌وه نییه‌و پرسیان پێنه‌كراوه.
له‌باره‌ی ئه‌وه‌ش كه ئاخۆ هه‌ڵوێستی یه‌كێتی چییه‌و دوا هه‌ڵوێستی عیراق چی ده‌بێت، نوێنه‌ری یه‌كێتی له‌ئه‌نقه‌ره رایگه‌یاند: كه ئه‌و ناتوانێت له‌جیاتی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی بیروڕای هه‌موو یه‌كێتی ده‌رببڕێت، به‌ڵام وتی: «وه‌ك نوێنه‌ری یه‌كێتی له‌توركیا ئێمه وه‌ك یه‌كێتی به‌شێوه‌یه‌كی ره‌سمی به‌هیچ شێوه‌یه‌ك نه‌ئاگاداركراوین‌و نه‌پرسیشمان پێكراوه‌و نه‌كه‌س پێی وتوین سوپای توركیا دێته ناو كوردستانی عیراقه‌وه»و راشیگه‌یاند: ئه‌وه‌نده‌ی ئاگاداربێت‌و سیاسه‌تی یه‌كێتیی خوێندبێته‌وه، یه‌كێتی پشتگیریی ئه‌وه ناكات كه توركیا یان هیچ هێزێكی ده‌ره‌كی بێت‌و له‌ناوچه‌یه‌كی كوردستانی عیراقدا جێگیر ببێت‌و پێشی وابوو كه له‌چه‌ند رۆژی داهاتوودا مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی به‌ڕه‌سمی رای خۆی به‌خه‌ڵكی كوردستان راده‌گه‌یه‌نێت.
به‌هرۆز گه‌ڵاڵی وتیشی: ئێستا كاتی ئه‌وه‌یه ئه‌و حزبانه‌ی له‌په‌رله‌مان‌و حكومه‌تدان‌و ئه‌وانی دیكه‌ش پێكه‌وه دابنیشتن به‌رنامه‌یه‌ك دابنێن تا ئاگایان له‌یه‌كتریی بێت‌و پێكه‌وه نه‌خشه‌ی داهاتوو دابنێن‌و بۆ هه‌ر ئه‌گه‌رێك خۆیان ئاماده‌بكه‌ن. كه ئاخۆ كوردستان له‌گه‌ڵ به‌غدا به‌ره‌و كوێ ده‌ڕوات، بابه‌تی نه‌وت‌و غاز چی به‌سه‌ردێت، په‌یوه‌ندییه ئیقلیمییه‌كانی كوردستان، ئه‌مه كۆمه‌ڵێك كێشه‌ی گه‌وره‌ن كه رووبه‌ڕووی خه‌ڵكی كوردستان بۆته‌وه‌و خه‌ڵك چوار مانگه مووچه‌ی وه‌رنه‌گرتووه‌و چه‌ندین كێشه‌ی گه‌وره هه‌ن كه پێویسته پێكه‌وه دانیشتن‌و چاره‌سه‌رێكی واقیعی بۆ بدۆزنه‌وه‌و ناكرێت حزبێك سیاسه‌تی خۆی بكاته سیاسه‌تی هه‌موو كوردستانی عیراق یان فه‌رزی بكات به‌سه‌ر حزبه‌كانی دیكه‌دا كه ئه‌وه قابیلی قبووڵ نییه، چونكه گۆڕانی گه‌وره به‌ڕێوه‌یه، به‌ڵام كورد خۆی بۆ حازر نه‌كردووه.
له‌باره‌ی ئه‌و ره‌فتارانه‌ی كه ده‌یانه‌وێت دووباره دابه‌شكردنی كوردستان به‌سه‌ر دوو زۆندا به‌رجه‌سته بكه‌ن، نوێنه‌ری یه‌كێتی له‌ئه‌نقه‌ره وتی: «وه‌ك ئه‌ندامێكی یه‌كێتی دژی دوو زۆنی‌و دوو ئیداره‌ییم، له‌لایه‌ك باسی ده‌وڵه‌تی كوردی ده‌كه‌ین‌و له‌لایه‌ك خۆمان دابه‌شی بكه‌ین ئه‌مه كاره‌ساته» روونیشیكرده‌وه كه نابێ ته‌سلیمی لایه‌نێكی سیاسی ببین وه‌ك یه‌كێتی‌و نابێت هێلكه‌كانی خۆمان بخه‌ینه سه‌به‌ته‌ی سه‌ركرده‌یه‌كه‌وه‌و ده‌بێت هه‌وڵبده‌ین سیاسه‌تی خۆمان لای خۆمان بێت. وتیشی: «ئه‌مه‌ی ئێستا سیاسه‌تێكی تاكڕه‌ویی تاك حزبییه‌و ده‌یه‌وێت به‌سه‌ر حزبه‌كانی تردا بیسه‌پێنێت، ئه‌مه‌ش هیچ په‌یوه‌ندیی به‌دیموكراسی‌و خه‌باتی په‌رله‌مانییه‌وه نییه‌و سیاسه‌تی هه‌رێم نییه.
ئه‌و سیاسه‌ته‌ی ئێستا په‌یڕه‌و ده‌كرێت له‌لایه‌ك كێشه‌ی له‌گه‌ڵ په‌كه‌كه‌و باكوور، له‌گه‌ڵ په‌یه‌ده‌و رۆژئاوا دروست كردووه، ده‌بێت له‌سه‌ر كۆی رێكخستنی په‌یوه‌ندییه‌كان دابنیشین‌و پێكه‌وه بزانین سیاسه‌تمان چۆن بێت به‌رامبه‌ر رۆژئاوا، په‌كه‌كه، ئێران، توركیا، سیاسه‌تمان سه‌باره‌ت به‌حكومه‌تی هه‌رێم‌و په‌رله‌مان‌و حزبه‌كان، ده‌بێت یه‌ك سیاسه‌تمان هه‌بێت‌و هه‌مووشمان به‌رگریی لێ بكه‌ین، به‌ڵام ئه‌گه‌ر ئێمه‌و ئه‌وانی تر ئاگامان له‌هیچ نه‌بێت به‌رگریی له‌چی بكه‌ین؟
PM:01:39:12/12/2015