ئاماری رۆژنامەنوسانی قوربانی لە ساڵی 2015 بڵاوكرایەوە

لەگەڵ كۆتایی هاتنی ساڵی 2015، ئامارەكان باس لەوە دەكەن لەمساڵدا 55 رۆژنامەنوس لەسەراسەری جیهان كوژراون كە بەبەراورد بە ساڵی رابردوو 6 كەس كەمترە.

بەپێی راپۆرتێكی رۆژنامەی گاردیەن، سەرەڕای ئەوە ئامارەكە باس لەوە دەكات كە توندوتیژی بەرامبەر بە رۆژنامەنوسان بەردەوامە‌و لەماوەی دەیەی رابردوودا 597 رۆژنامەنوس بەهۆی توندوتیژییەكانەوە كوژراون.

ئەم ئامارە لەلایەن كۆمیتەی داكۆكی لە رۆژنامەنوسان، وەك چاودێرێكی ئازادی رۆژنامەنوسی كە بنكەی سەرەكی لە نیویۆركە بڵاوكراوەتەوە‌و ئەو رۆژنامەنوسانە دەگرێتەوە كە لەكاتی جێبەجێكردنی پیشەكانیان گیانیان لەدەستداوە.




PM:03:51:14/12/2015