قوباد تاڵه‌بانی: سیستمی حوكمڕانی گونجاو نه‌بووه بۆ گه‌شه‌كردنی كه‌رتی تایبه‌ت
جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران رایگه‌یاند "هه‌رێمی كوردستان روبه‌ڕووی چه‌ند قه‌یرانێك بووه‌ته‌وه، بەڵام به‌دڵنیاییه‌وه ئه‌و قه‌یرانانه تێده‌په‌ڕێنین".
به‌مه‌به‌ستی پته‌وكردنی په‌یوه‌ندییه بازرگانییه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و ئه‌مریكاو گه‌شكردنی په‌یوه‌ندییه ئابورییه‌كان، پاشنیوه‌رۆی ئه‌مڕۆ 14-12-2015 سیمیناری (دروستكردنی په‌یوه‌ندی بازرگانی له‌نێوان كوردستان و ئه‌مریكا) له‌هۆڵی ژووری بازرگانی هه‌ولێر به‌ڕێوه‌چوو، به‌ئاماده‌بوونی قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و وه‌فدێكی بازرگانی ئه‌مریكی و ژماره‌یه‌كی زۆر له‌بازرگانان و به‌رهێنه‌ران له‌هه‌رێمی كوردستان.
له‌په‌راوێزی سیمیناره‌كه‌دا، قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران وتارێكی پێشكه‌شكردو تێیدا ئاماژه‌ی به‌گرنگی رێكخستنی ئه‌و سیمیناره كرد بۆ پته‌وكردنی په‌یوه‌ندییه بازرگانی و ئابورییه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و ئه‌مریكا.
له‌وتاره‌كه‌یدا قوباد تاڵه‌بانی به‌خێرهاتنی وه‌فده بازرگانییه‌كه‌ی كرد‌و وتی: سه‌ردانی ئه‌م وه‌فده بازرگانییه ئه‌مریكییه گه‌وره‌یه مایه‌ی خۆشحاڵییه‌و نیشانه‌ی ئه‌وه‌یه كه ئێمه دۆستمان هه‌یه.
قوباد تاڵه‌بانی ئه‌وه‌شی راگه‌یاند كه به‌هێزكردنی په‌یوه‌ندییه ئابورییه‌كانمان له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا ئه‌وله‌ویه‌تێكی گرنگی هه‌رێمی كوردستانه‌و هیوادارین باشتریشی بكه‌ین، ئێمه هه‌میشه ئه‌مریكامان به‌هاوپه‌یمانێكی ستراتیژی وه‌سفكردووه.
راشیگه‌یاند: سه‌ردانی ئه‌م وه‌فده ئه‌مریكییه بازرگانییه له‌كاتێكدایه كه هه‌رێمی كوردستان روبه‌ڕووی چه‌ند قه‌یرانێك بووه‌ته‌وه، قه‌یرانی ئابووری، شه‌ڕی داعش، كێشه سیاسییه‌كان، كه ئێمه به‌دڵنیاییه‌وه ئه‌و قه‌یرانانه تێده‌په‌ڕێنین، هه‌روه‌ها ئه‌و سه‌ردانه نیشانه‌ی ئه‌وه‌یه كه هه‌میشه ئه‌مریكا پشتیوانی بۆ هه‌رێمی كوردستان دووپاتده‌كاته‌وه.
هه‌ر له‌وتاره‌كه‌یدا، جێگری سه‌رۆكی حكومه‌ت په‌یامێكی ئاڕاسته‌ی بازرگانان و وه‌به‌رهێنه‌رانی كوردستان كردوو داوای لێ‌كردن كه هه‌میشه ده‌رگاكانیان واڵاو كراوه بێت بۆ دۆسته ئه‌مریكییه‌كانیان.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا كه حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان زۆرترین خزمه‌ت ده‌گه‌یه‌نێت به‌هاووڵاتیان، كه ئه‌مه‌ش ئه‌ركی سه‌ره‌كی حكومه‌ته، له‌هه‌مانكاتیشدا زۆر زاڵبووین به‌سه‌ر كه‌رتی تایبه‌تدا، به‌شێوه‌یه‌ك كه ده‌توانین بڵێین كه‌رتی تایبه‌ت باش گه‌شه‌ی نه‌كردووه. به‌پته‌وكردنی په‌یوه‌ندییه ئابورییه‌كانی نێوان ئه‌مریكاو كوردستان ده‌توانین ئه‌و هاوسه‌نگییه بهێنینه‌دی. ئێمه‌ش له‌حكومه‌ت ئه‌ركی خۆمان باش ده‌زانین به‌گونجاندن و یاسادانان و ده‌ركردنی رێنمایی باش.
قوباد تاڵه‌بانی سه‌باره‌ت به‌كه‌رتی تایبه‌ت وتی: كه بیر له‌ئایینده ده‌كه‌ینه‌وه، بیرده‌كه‌ینه‌وه چۆن شوێنی نه‌وه‌ی نوێ بكه‌ینه‌وه له‌و كه‌رته‌دا، له‌وڵاته سه‌ركه‌وتووه‌كاندا خه‌ڵك روو له‌كه‌رتی تایبه‌ت ده‌كه‌ن نه‌ك حكومه‌ت، بۆیه ده‌بێت گه‌شه به‌كه‌رتی تایبه‌ت بده‌ین و به‌رنامه‌ی حكومه‌تیش ئه‌وه‌یه كه له‌هه‌ندێك كه‌رتی تایبه‌تدا بكشێته‌وه به‌نیه‌تێكی باشه‌وه چونكه نه‌مانتوانیوه گه‌شه به‌كه‌رتی تایبه‌ت بده‌ین، له‌به‌رئه‌وه‌ی سیستمی حوكمڕانی گونجاو نه‌بووه بۆ گه‌شه‌كردنی كه‌رتی تایبه‌ت، به‌ڕێكخستنه‌وه‌ی سیاسه‌ته‌كه‌مان و داڕشتنه‌وه‌ی ده‌توانین دووباره بازاڕی كار رێكبخه‌ینه‌وه‌و قه‌یرانه‌كان چاره‌سه‌ر بكه‌ین.
قوباد تاڵه‌بانی ئه‌وه‌شی به‌وه‌فده ئه‌مریكییه‌كه وت " ئێمه زامنی ئه‌وه ده‌كه‌ین كه هه‌رێمی كوردستان ناوچه‌یه‌كی ئارامه بۆ بازرگانیكردن و ئێمه هاوبه‌شێكی راستگۆ‌و راسته‌قینه‌ین، بۆیه ئاماده‌ین هاوكاریتان بكه‌ین بۆئه‌وه‌ی هاوكاریمان بكه‌ن."
PM:03:54:14/12/2015