سه‌عدی پیره: سوپای توركیا ته‌نیا بۆ خراپه سنوری عێراق و هه‌رێمی به‌زاندوه
ئه‌ندامێكی مه‌كته‌بی سیاسیی یه‌كێتی ڕایده‌گه‌یه‌نێت: سوپای توركیا، ته‌نیا بۆ خراپه‌كاریی هاتوه‌ته عێراق و ئه‌و لایه‌نه‌ش كه ئه‌و سوپایه‌ی هێناوه، كارێكی خراپی كردوه.
سه‌عدی پیره، ئه‌ندامێكی مه‌كته‌بی سیاسیی یه‌كێتی نیشتمانیی كوردستان به KNN ڕاگه‌یاند: سوپای توركیا ته‌نیا بۆ خراپه سنوری عێراق و هه‌رێمی كوردستانی به‌زاندوه و ئه‌و لایه‌نه‌ش كه ئه‌و هێزه‌ی هێناوه، كارێكی خراپی كردوه.
پیره ده‌شڵێت: ئه‌و سوپایه‌ی توركیا له عێراق، نه ئه‌وه‌نده زۆره شه‌ڕی موسڵ بكات، نه ئه‌وه‌نده‌ش كه‌مه ته‌نیا بۆ ڕاهێنان بێت، بۆیه جگه له خراپه‌كاری هۆكارێكی تر له پشت هاتنی ئه‌و هێزه‌وه نییه.
پیره، به‌ناوی یه‌كێتییه‌وه، ئیدانه‌ی هاتنی سوپای توركیاش ده‌كات و داواده‌كات، ڕێگا دیبلۆماسییه‌كان چڕبكرێنه‌وه و پاشه كشه به‌و هێزه بكرێت.
PM:01:40:16/12/2015