عەلی قەرەداغی: داعش نە دەوڵەتەو نە ئیسلامیە

ئەمینداری گشتیی یەكێتی جیهانی زانایانی موسڵمان پێیوایە داعش، نە ڕێكخستنن و نە دەوڵەتی ئیسلامین و نە خزمەت بە ئیسلام دەكەن ،بەڵكو ئەوانە پلانی دوژمنانی ئیسلام جێبەجێدەكەن و وێنەیەكی ناشیرینیان بۆ ئیسلام دروستكردوە.

د. عەلی قەرەداغی لەلێدوانێك بۆ تۆڕی هەواڵی (تونس أڵان)دا دەربارەی گۆڕانكاریەكانی تونس ووتی تونس ڕوی لە ئاڕاستەیەكی باش كرد، خوای گەورە لە شەڕو ئاژاوە پاراستی لە كاتێكدا كە زۆربەی ووڵاتان نەیانتوانی خۆی لێ بپارێزن، لە دوای پشتیوانی خوای گەورە، سیاسیەكانیشی داناو لێهاتووبون كە توانیان لەگەڵ یەكتردا سازان بكەن و ڕێك بكەون .

پاشان وتی : هەر سازشێك كە لە پێناو بەرژەوەندی باڵای گەلەكەو نیشتمانەكەدا بكرێت، ئەوە سازش نیە ئەوە گەورەییە وەك تاجێك وایە هەركەسێك پێی هەستێ، ئەمەش لە پێناو گەورە بوونی تونسدا بووە، خوای گەورە تونس بپارێزیێت بەسەركردەو گەل و لایەنە سیاسیەكانیەوە، ئەوانەی لە پێناو بەرژەوەندی گەلدا هەنگاودەنێن، ئێمە لەم كاتەدا داوامان لە هەموو گەنجانی تونس ئەوەیە كە ڕووبەكەنە بوارەكانی گەشەپێدان و داهێنان، داواش لە سیاسیەكان دەكەم لە بوارەكانی فیكری و زانستی یەوە تونس بەرەو پێش بەرن .

لە پرسیارێكیدا دەربارەی تاوانەكانی (داعش)دا ووتی : من پێم باشە نەڵێن (دەوڵەتی ئیسلامی) بەڵكو هەر بە (داعش) ناوی بەرن، چونكە ئەوانە  نەڕێكخستنن و نە دەوڵەتی ئیسلامین و نە خزمەت بە ئیسلام دەكەن ،بەڵكو ئەوانە پلانی دوژمنانی ئیسلام جێبەجێدەكەن و وێنەیەكی ناشیرینیان بۆ ئیسلام دروستكردوە . ئەوانە سەركردایەتیەكەیان خەرق كراوە لە لایەن دەزگا جاسوسیە هەرێمایەتیەكان و نێو دەوڵەتیەكان، ئەویش لە پێناو دروست كردنی پشێویی و ئاڵۆزی كە ئەمەش خزمەت بە پڕۆژەی زایۆنیزم دەكات كە لەسەر بنەمای دابەش كردن و پارچە پارچە كردن كار دەكات. پڕۆژەیەكی تریشیان ئەوەیە ئەم ئاژاوایە درێژە بكێشێ هەتا لە ئەم ڕێگەیەوە ئامانجەكانی خۆیان بهێننەدی .

پاشان وتی : ئیستا سوریا ببینن، سنورەكانی واڵابووە هەموو لایەك تەراتێنێ تیا دەكات، ڕوسیا لەم ڕێگەیەوە هاتۆتە سوریاو دەیەوێت بگاتە ئاوە گەرمەكان، هەروەها عێراقیش هەموو كەسێكی لێ یە، هەموویان بۆ دژایەتی داعش هاتوون، ئایا ئەگەر داعش نەبێ هیچ لەمانە ڕوو دەدەن .

لە بەشێكی تری لێدوانەكەیدا وتی ئێمە وەك یەكێتی جیهانی زانایان مسوڵمانانمان لە مەترسی داعش ئاگادار كردۆتەوەو ئیدانەی كارەكانیانمان كردووەو بۆ ئەم مەبەستەش چەندان بەیاننامەمان دەركردووە .




PM:02:19:16/12/2015