ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێم: داعش ویستویەتی لە ٥ میحوەرەوە سەنگەرەکانی پێشمەرگە تێکبشکێنیت

ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی كوردستان راگەیاند" ئەمڕۆ چوارشەممە 16/12 چەكدارانی داعش لە میحوەرەكانی ناوەران، باشیك، تەل ئەسوەد، خازر و چیای زەرتك بە ئۆتۆمبێلی بۆمبڕێژكراو و هێزی پیادە هێرشیان كردە سەر سەنگەرەكانی پێشمەرگە".

ئەو راگەیاندراوەی ئەنجوومەنی ئاسایش کە ئەمشەو بڵاوکرایەوە ئەوە ئاشکرا دەکات هێرشەكەی داعش هەوڵێك بوو بۆ شكاندنی هێڵەكانی بەرگری پێشمەرگە، دوای ئەوەی هێزی پێشمەرگە لەچەند مانگی رابردوودا رووبەڕووی شكستی كردنەوە

ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێم ئاماژە بەوەداوە كە دوای هێرشەكەی داعش هێزەكانی پێشمەرگە لە پێنج بەرەوە هێرشی داعشیان تێكشكاند و ٧٠ چەكداری داعشیشیان كوشتووە و سێ ئۆتۆمبێلی بۆمبڕێژكراویش تێكشكێنراون.

هەروەها ئەنجومەنی ئاسایش باس لەوە دەکات كە فڕۆكەكانی هاوپەیمانان چەندەها هێرشیان كردۆتە سەر مۆڵگەكانی داعش و  ١١ ئۆتۆمبێلی داعشیان تێكشكاندووە .
لەبارەی ژمارەی هێرشەئاسمانییەكانیشەوە، ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێم رایگەیاندووە، فڕۆكە جەنگییەكانی هاوپەیمان 25 هێرشی ئاسمانییان‌ بۆسەر چەكدارانی داعش ئەنجامداوە.
راگەیاندراوەکەی ئەنجومەنی ئاسایش هیچ ئاماژەیەکی بۆ ژمارەی قوربانییەکانی پێشمەرگە نەکردووە کە میدیاکان ئاماژە تا ئێستا ئاماژە بۆ شەهیدبوونی عەمید مەغدید هەرکی و پێنج پێشمەرگەی تر دەکەن.
 




PM:10:52:16/12/2015