پێشمەرگە لەخازر خۆی ئامادە دەکات بۆ گرتنەوەی دوو گوند

چەکدارانی داعش لە هێرشی شەوی رابردوو ئەمڕۆیاندا لە میحوەری خازر هەردوو گوندی " تەل ئەسوەدو عەلی ئاوایان" کۆنترۆڵکرد، پێشمەرگە سەرقاڵی خۆ ئامادەکردنە بۆ گرتنەوەی هەردوو گوندەکە.

سەرچاوەیەک لە هێزی پێشمەرگەی کوردستانەوە بە سپی راگەیاند لەهێرشی بەرفراوانی پیادەو خۆکووژی شەوی رابردوو و ئەمڕۆی داعشدا بۆ سەر سەنگەرەکانی پێشمەرگە لە میحوەرەكانی ناوەران، باشیك، تەل ئەسوەد، خازر و چیای زەرتك، لە زۆربەی ئەو هێرشانە تێکشکا، بەلآم لە هێرشێکیاندا توانی هەردوو گوندی " تەل ئەسوەدو عەلی ئاوایان" لە خازر کۆنترۆڵ بکات.

ئەو سەرچاوەیە ئاماژەی بۆ ئەوە کرد، پێشمەرگە سەرقاڵی هێرشکردنە سەر ئەو دوو گووندەیە تا لەدەستی داعشی وەربگرێتەوەو ئازادی بکات.

ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێم لە بەیانێکدا ئاماژەی بۆ ئەوە کرد ئەو هێرشانە تێکشکاون و ٧٠چەکداری داعشیش کوژراون.




PM:11:30:16/12/2015