تاڵه‌بانی: ده‌توانین په‌رله‌مان بخه‌ینه‌وه كار وحكومه‌ته‌كه‌مان كاراتر بكه‌ین
جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند: ده‌توانین كێشه‌كانی په‌یوه‌ندیدار به سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم چاره‌سه‌ر بكه‌ین‌و ده‌توانین په‌رله‌مان بخه‌ینه‌وه كار ده‌توانین حكوومه‌ته‌كه‌مان كاراتر بكه‌ین.
ئه‌مڕۆ 17-12-2015 له‌ناو باڵه‌خانه‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران به ئاماده‌بوونی قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و ژماره‌یه‌ك له وه‌زیران و كارمه‌ندان و فه‌رمانبه‌رانی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران مه‌راسیمی رۆژی ئاڵای كوردستان به‌ڕێوه‌چوو.
قوباد تاڵه‌بانی له‌وتارێكدا رایگه‌یاند: له‌پێناو ئه‌و ئاڵایه‌دا چه‌ندین شۆڕش كراوه و هه‌زاران كه‌سی له‌سه‌ر ئه‌نفالكراوه و هه‌زاران كه‌سی له‌سه‌ر بێسه‌روشوێن كراوه.
تاڵه‌بانی وتیشی: له‌ژێر ئه‌و ئاڵایه‌دا پێشمه‌رگه به هه‌موو ره‌نگه‌كانه‌وه گیانی خۆیان به‌خت ده‌كه‌ن، ئه‌م ئاڵایه ده‌بێت یه‌كمان بخاته‌وه .
جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران وتیشی: ئه‌مڕۆ ده‌بێت به‌رژه‌وه‌ندی حزبی و شه‌خسی وه‌لا بنێین و یه‌كڕیز بین و خۆمان بۆ هه‌موو ئه‌گه‌رێك ئاماده بكه‌ین.
قوباد تاڵه‌بانی سه‌باره‌ت به یه‌كڕیزی له‌ژێر ئاڵای كوردستان راشیگه‌یاند: جێی شه‌رمه‌زارییه ئه‌گه‌ر نه‌توانین یه‌كڕیزی خۆمان بپارێزین ، ده‌بێت ده‌ست له‌ناوده‌ست بۆچاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان هه‌نگاو بنێین.
سه‌باره‌ت به پێشمه‌رگه قاره‌مانه‌كانیش وتی: بۆمان نییه بێ وه‌فا بین به‌رامبه‌ر ئه‌و قاره‌مانانه‌ی كه رۆژانه‌ی گیانی خۆیان له‌پێناو كوردستان به‌خت ده‌كه‌ن.
تاڵه‌بانی سه‌باره‌ت به ره‌وشی كوردستان و ناوچه‌كه‌ش وتی: له‌ئێستا درزمان كه‌وتۆته نێوان و نه‌یارانی ئێمه هه‌وڵده‌ده‌ن ئه‌و درزه قوڵتر بكه‌نه‌وه، هه‌ر بۆیه ده‌بێت یه‌كڕیز بین و خۆمان بۆ هه‌موو ئه‌گه‌رێك ئاماده بكه‌ین.
PM:12:44:17/12/2015