مانگرتنی رۆژنامەنوسانی (pukmedia) بەردەوامە

مانگرتنی بەشی سۆرانی‌و عەرەبی رۆژنامەنوسانی ماڵپەڕی (pukmedia) سەر بە مەكتەبی ناوەندی راگەیاندنی یەكێتی بەهۆی وەرنەگرتنی ماوەی پێنج مانگ موچە بەردوامە.

سەرچاوەیەك لەناو دەزگای راگەیاندنی یەكێتی نیشتمانی كوردستان بە سپی راگەیاند "لە کاتێکدا ئێمە ٥ مانگە مووچەمان وەرنەرگرتووە، کەچی زۆرێک لەو میدیایانەی سەر بەئەندامانی مەکتەبی سیاسین، وەک کوردسات و تۆڕی هەواڵی سلێمانی مانگانە مووچەی خۆیان وەردەگرن".

رۆژی شەممەی رابردوو به‌هۆی‌ دواكه‌وتنی‌ موچه‌وه‌ رۆژنامه‌نوسان و كارمه‌ندانی‌  هه‌ردوو به‌شی‌ سۆرانی‌ و عه‌ره‌بی‌ ماڵپه‌ڕی‌  (pukmidea )  بایكۆتی‌ ده‌وامیانكرد‌و تا ئەمرۆش بەردەوامە.




PM:01:45:20/12/2015