سووپای تورک لە رێگای کۆپتەرو تانکەوە شارەکانی باکور بۆردومان دەکات

لە ئامەدو نسیبین و سلۆپی و جەزیرەو باتمانی شەڕەو سووپای تورک لەرێگای کۆپتەرو تانکەوە بۆردومانی ئەو شارانە دەکات.

میدیاکانی باکور بڵاویان کردەوە کە سووپای تورکیا ئاماژە بۆ کوژرانی ٨٠ چەکداری پارتی کرێکارانی کوردستان دەکەن، لەکاتێکدا ئەو میدیانە جەخت لەسەر ئەوە دەکەنەوە ئەو ٨٠ قوربانییە خەڵکی مەدەنین.
  
ماڵپەڕی هەواڵ ٢٤ بڵاویکردەوە کە دەنگی تەقینەوەو بۆردومانی شاری نسێبین لە رۆژئاوا لە کانتۆنی جەزیرە دەبیستراو لەسلۆپیش سووپای تورک دەستی کردووە بە کێوماڵکردنی گەرەک و کۆڵانەکان.

لە کاتێکدا ئەو هێرشانەی سووپای تورکیا درێژەی هەیە، خۆپشاندەران لە ئامەدو وان و شارە کوردییەکان رۆژانە دپڕژێنە سەر شەقامەکان و سیاسەتی میللتاری سووپای تورک مەحکوم دەکەن.




AM:09:01:21/12/2015