داعش پەیامێك بۆ ئەو كچە كوردە دەنێرێت كە بووەتە شاجوانی عێراق
چەكدارانی داعش بە تەلفۆن پەیوەندی بە شەیما قاسم، كچە كوردی كەركوكی دەكەن كە لە دوێنێ 20/12 وەك شاجوانی عێراق هەڵبژێررا.
بەپێی هەواڵێكی ماڵپەڕی (ساعت 24) لەتەلەفۆنێكدا كە بەناوی داعشەوە بۆ شەیما كراوە هەڕەشەی ئەوەی لێكراوە یان بۆ "جیهادی نیكاح" بچێتە ناو داعشەوە یاكوو بەم زوانە بەدیل دەگیرێت.
لە مەراسیمێكی تایبەتدا لە هۆتێل كریستاڵ گراند عەشتاری شاری بەغداد دوای 43 ساڵ لە وەستاندنی، چالاكییەكانی هەڵبژاردنی شاجوانی عێراق دەستی پێكردەوە و كچە كوردێكی كەركوك بە ناوی شەیما قاسم عەبدولرەحمان بە شاجوانی عێراق هەڵبژێردرا.
PM:04:12:21/12/2015