شاناز ئیبراهیم داوا ده‌کات مووچه‌ی بارزانی‌و کۆسره‌ت ره‌سوڵ ببڕدرێت‌

شاناز ئیبراهیم ئه‌حمه‌د ده‌ڵێت" پێم سەیر بوو حكومەتی هەرێم تا وەكو ئێستا دركی بەوە نەكردوە كە هەرێمەكەی بێ سەرۆك و بێ جێگرە.. ده‌بوایه‌ پرۆژی چاکسازی تەواوی مووچە و دەرماڵەی ئەو دوو پۆستە ببڕدرایه‌".

له‌ وتارێکدا به‌ناونیشانی " دەڵێی نەبایان دیوەو نە باران!" شاناز ئیبارهیم ئه‌حمه‌د به‌رپرسی رێکخستنه‌کانی ده‌ره‌وه‌ی یه‌کێتی ده‌ڵێت " نەدەبووایی كە بە بێ ئامادە بوونی ئەو وەزیرانەی كە بە فەرمانی قەرەقۆش لادرابوون ئەنجومەنی وەزیران كۆبونەوەی ئەنجام بدایێ چونكە ئەوە بە واتای چەسپاندنی حوكمی دیكتاتۆری و پەسەند كردنی بریاری تاكرەوانە دێت ".

هه‌روه‌ها ناوبراو ده‌ڵێت" ەك لایەنە باس لە دروست كردنی دەوڵەت دەكات و ئەویتر پاش ئەو هەموو قوربانیدانەی حزبەكەی لە باتی ئەوەی كە وەك هەمیشە دەستپێشخەری حزبەكەی دەرخات كەچی قەرزارباریشمان دەكات و دەڵێت كە گەر دژی راگەیاندنی ئیمارەتە مەزهەبیكەی هەرێم بین ئەوا خائینین و ئەوەكەی تر كۆبونەوە بە كابینەیكی خاوەن چەندین پۆستی كاتی دەكات ئەوەكەیتریش لەولاوە داوای ریفراندۆم دەكات لە كاتێكدا كە هەرێم بێ پەرلەمانە و لە مەملەكەتەكەماندا پرۆسەی ‌قڕو‌قپ پەیرەو دەكرێت." 




PM:01:22:23/12/2015