پارتی: بەغدا یارمەتی پەكەكە دەكات دژی هەرێم

پەرلەمانتارێكی پارتی رایدەگەیەنێت كە بەغدا بەنیازە كۆمەكی پەكەكە بكات‌و لەناوچەی كەركوك‌و خانەقین حەشدی كوردی دروست بكات‌و دژی هەرێم بەكاری بێنێت.

شاخەوان عەبدوڵا، پەرلەمانتاری پارتی لە پەرلەمانی عێراق بەمیدیاكانی حیزبەكەی راگەیاند: بەغدا كۆمەكی پەكەكە دەكات و بەنیازی دروستكردنی حەشدی كوردیشە لە كەركووك و خانەقین، تا پەیامێك بە هەرێمی كوردستان بگەیەنێت و بڵی تا ئێستە خۆم بە خاوەنی هەرێم دەزانم و هێز بۆ خۆی دروست بكات كە ویست و ئامانجی بەغدا لە هەرێم و ناوچەكە بپێكین.

هەروەها وتی،  ئێستە حزبە كوردستانییەكان پرسی ئاڵا و خۆبەستنەوە بە عێراق و چوونە ژێر باری عێراق، بووەتە هێڵێكی سوور و حزبە نیشتمانییەكان ناچنە ئەو چوارچێوەیە و ئەوەشی بچێت رووبەڕووی جەماوەری كوردستان دەبێتەوە، بۆیە بەغدا دەیەوێ لە دەرەوەی حزبە كوردستانییەكان هێز و خەڵكانێك بدۆزێتەوە كە ویست و ئامانجی ئەوان بێننە دی. ئەمەیش لە رێگەی پارەوە بۆ دروستكردنی حەشدی كوردی و دواتریش كۆمەككردنی پەكەكە لە بادینان.




PM:09:10:23/12/2015