عێراق: هێزه‌كه‌ی توركیا له سه‌ربازگه‌ی به‌عشیقه نه‌كشاوه‌ته‌وه
وه‌زاره‌تی به‌رگری عێراق جەخت دەكاتەوە كه هێزه‌كه‌ی سوپای توركیا له سه‌ربازگه‌ی به‌عشیقه تا ئێستا لەو ناوچەیە نەكشاونەتەوە.
نه‌سیر ئه‌لنوری، وته‌بێژی وه‌زاره‌تی به‌رگری عێراق به به‌غدادیه نیوزی راگه‌یاندووه كه هێشتا هێزه‌كه‌ی سوپای توركیا له باكوری موسڵ و له‌سه‌ربازگه‌ی به‌عشیقه جێگرن و نه‌كشاونه‌ته‌وه.
ئه‌م لێدوانه‌ی وه‌زارەتی به‌رگری عێراق له‌كاتێكدایه كه به‌شێك له به‌رپرسانی توركیا ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن كه هێزه‌كه‌یان له عێراق كشاندۆته‌وه.
له‌باره‌ی پێشڕه‌وییه‌كانی سوپای عێراق بۆ ناو روومادی و پاككردنه‌وه‌ی ئه‌و شاره له‌ده‌ست داعش، ناوبراو رایگه‌یاندوه له چه‌ند سه‌عاتی داهاتوو هێزه ئه‌منیه‌كان كۆمه‌ڵگه‌ی حكومی له ناوه‌ندی روومادی كۆنتڕۆڵ ده‌كه‌نه‌وه‌و ته‌نیا چه‌ند مه‌ترێكیان ماوه بگه‌نه ناو ئه‌و كۆمه‌ڵگایه‌وه.
PM:09:16:23/12/2015