ئەندامی مەکتەبی سیاسی یەکێتی نیشتمانی کوردستان د. ئەرسەلان بایز زەنگی مەترسی دوو لەتبوونی یەکێتی لێداو دەڵێت" ئه‌گه‌ر خوا نه‌كرده ئه‌مجاره‌یان له‌یه‌ك ترازان بێت، له‌سه‌ری سه‌ره‌وه تا خواره‌وه یەکێتی له‌ت ده‌بێت".
لە وتارێکدا بەناونیشانی "یەکێتی، یەکێتی نیشتمانی کوردستان" کە لە رۆژنامەی کوردستانی نوێ‌دا بڵاوکراوەتەوە، د، ئەرسەلان بایز باس لە مەترسیەکانی کێشەو ناکۆکی ناو سەرکردایەتی یەکێتی دەکات و دەڵێت" دڵنیام له‌وه‌ی ئه‌گه‌ر جیابوونه‌وه‌ی گۆڕان به هێمنی‌و ڕاوێژ‌و له بوارێكی به‌رته‌سكدا بووبێت. ئه‌وا ئه‌گه‌ر خوای نه‌كرده ئه‌مجاره‌یان له‌یه‌ك ترازان بێت، له‌سه‌ری سه‌ره‌وه تا خواره‌وه له‌ت ده‌بێت، ئه‌مه‌ش نه‌ك هه‌ر مه‌ترسیه‌كی گه‌وره‌یه بۆ ئاینده‌ی نێوان ئه‌و هه‌ڤاڵانه‌ی ده‌یان ساڵه به‌یه‌كه‌وه له‌یه‌ك سه‌نگه‌ردا خه‌بات ئه‌كه‌ن. به‌ڵكو چاره‌نووسی «ی.ن.ك»و هه‌مومان ئاڕاسته‌ی تونێلێكی تاریك‌و نادیاریش ئه‌كه‌ن".
ناوبراو کە سەرۆکی پێشووی پەرلەمانی کوردستانیش بووە، مەترسی قوڵی خۆی لەو ناکۆکیەی ناو یەکێتی، ناشارێتەوەو، دەڵێت" ئه‌گه‌ر ئه‌و ناكۆكی‌و ململانێیه به ئاقاری ته‌بایی‌و پاراستنی یه‌كڕیزی ئاڕاسته نه‌كرێت، درزێكی گه‌وره ده‌كه‌وێته‌وه نێو «ی.ن.ك»و دوور نیه له‌ت بوونێكی تر ڕووبدات. كه من زۆری لێ ئه‌ترسم‌و هه‌رگیز ئاواتی بۆ ناخوازم".
سەبارەت بە رای ئەرسەلان بایز لەسەر جیابوونەوەی گۆڕان ئاماژە بۆ ئەوە دەکات" له هه‌ڵبژاردنه‌كاندا بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان له حزوری ڕه‌مزێكی وه‌كو مام جه‌لال چه‌ند كورسیه‌كی زیاتریان له «ی.ن.ك» هێناو، هه‌موو هاوكێشه سیاسیه‌كانیش تێكه‌ڵ‌و ئاڵۆزبوون. له‌و له‌ت بوونه‌دا «ی.ن.ك» زیانێكی گه‌وره‌ی به‌ر كه‌وت گۆڕانیش نه‌بوون به‌و هێزه‌ی هاوكێشه سیاسیه‌كان به‌لای به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی خۆیان‌و میلله‌تدا بشكێننه‌وه".