دوای بارزانی، نێچیرڤانیش سەردانی تورکیا دەکات

دوای بارزانی، نێچیرڤان بارزانیش سەردانی تورکیا دەکات و لەگەڵ سەرۆک کۆمار ئۆردوغان کۆدەبێتەوە.

تەلەفزیۆنی رووداو بڵاویکردەوە " رۆژی شەممە 26-12-2015 نێچیرڤان بارزانی، سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستان، لە رێگەی فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی هەولێرەوە، بەرەو توركیا بەڕێدەكەوێت و لە ئیستەنبوڵ لەلایەن رەجەب تەیب ئەردۆغانی سەرۆككۆماری ئەو وڵاتەوە پێشوازی لێدەكرێت".

بەرپرسانی پارتی زۆرترین سەردانی تورکیا دەکەن و لەگەڵ بەرپرسانی پایەبەرزی ئەو ڵاتە لەسیاسییەکان و ئەمنییەکان کۆدەبنەوەو کەمترین زانیاری لەسەر ئەو سەردانەیان بۆ میدیاکان بڵاودەکەنەوە. 




AM:12:19:26/12/2015