نەوشیروان مستەفا بەیاننامەیەکی گرنگ بڵاودەکاتەوە
لە چەند ڕۆژی داهاتوودا، نەوشیروان مستەفا، ڕێکخەری گشتی بزوتنەوەی گۆڕان بەیاننامەیەک سەبارەت بە دۆخی تەنگژەکانی هەرێم بڵاودەکاتەوە.
شیرین ڕەزا، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەران لە فراکسیۆنی گۆران بە خەندانی ڕاگەیاندووە، "نه‌وشیروان مسته‌فا رێكخه‌ری گشتی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕٍان له شوێنی نیشته‌جێبوونی خۆی له ده‌ره‌وه‌ی وڵات كه بۆ مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ر رۆیشتووه، له چه‌ند رۆژی داهاتوودا به‌یاننامه‌یه‌كی گرنگ سه‌باره‌ت به ته‌نگژه سیاسییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان بڵاوده‌كاته‌وه".
پەرلەمانتارەکەی گۆڕان ئاماژەی بەوەشداوە، "بزووتنه‌وه‌كه‌یان به‌جۆشه‌وه چاوه‌ڕوانی به‌یاننامه‌كه و ناوه‌ڕۆكه‌كه‌ی ده‌كه‌ن".
شیرین ڕەزا باسی لەوەش کردووە، بەم زوانە تەنگژەکانی هەرێم چارەسەر نابن و پێویستیان بە کات هەیە.
PM:03:26:26/12/2015