گۆڕان لەسەرەوە تاخوارەوە بایکۆتی کۆبوونەوەکانی پەرلەمان دەکەن

فراکسیۆنی گۆڕان لەپەرلەمانی کوردستان تا سەرۆکی پەرلەمان نەگەڕێتەوە، بەشداری کۆبوونەوەی فراکسیۆنەکان و لیژنەکانی پەرلەمان ناکەن.

سەرۆکی فراکسیۆنی گۆڕان برزو مەجید، رایگەیاند" بەشداری هیچ کۆبوونەوەیەکی لیژنەکانی پەرلەمان و هیچ کۆبوونەوەیەکی پەرلەمان ناکەین".

سەرۆکی فراکسیۆنی گۆڕان جەخت لەسەر ئەوە دەکاتەوە کە ئەوان تەنها ئەو کاتە بەشدار دەبن کە سەرۆکی شەرعی پەرلەمان د. یوسف محەمەد ئامادە بێت.

ئەمڕۆ ١٢/٢٧، سەرۆکی فراکسیۆنەکان و سەرۆکی لیژنەکانی دارایی و یاسایی و کاروباری پەرلەمان کۆببنەوە بۆ تاوتوێکردنی پرۆژە چاکسازییەکەی حکومەتی هەرێم لە بینای پەرلەمان لە شاری هەولێر. 




AM:11:47:27/12/2015