بەنزین دەکرێت بە 600 دینار

بڕیاردرا سەرجەم وێستگەکانی فرۆشتنی بەنزین نرخی هەرلیترێک بکەنە 600 دینار. 

سیروان محەمەد سەرۆکی ژوری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی بە ( سپی ) ڕاگەیاند" لەدوای دووکۆبونەوەمان لەگەڵ بەشێکی زۆری خاوەن وێستگەکانی فرۆشتنی بەنزینی بازرگانی لەشاری سلێمانی بڕیارماندا لیترێک بانزینی نۆرماڵ لەسەرجەم وێستگەبازرگانیەکان بکرێتە 600 دینار وەدەبێت کوالێتی بەنزینەکەش بەرز بێت"

وتیشی" بەهۆی بەردەوامی دواکەوتنی موچە و قیرانی داراییەوە و هاتنی ساڵی نوێ و دەمانەوێت کارئاسانی بۆهاووڵاتیان بکرێت و لەڕێگەی دابەزینی نرخی بەنزینەوە هاوکاریان بین"

سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی جەخت دەکاتەوە ئەم بڕیارە لە 28/12/2015 واتا ڕۆژی دووشەممەوە کاری پێدەکرێت دەبێت سەرجەم بەنزینخانە بازرگانیەکان پەیوەستبن بەو بڕیارەوە بۆهەرلترێک بەنزین 600 دینار وەربگرن.

لەئێستادا نرخی هەر لیترێک بەنزین لەبانزینخانە بازرگانیەکاندا جیاوازی هەیە کە هەیانە بە 650 دینار دەی فرۆشێت هەیانە بە 625 دەی فرۆشێت وە بانزینخانە حکومیەکانیش بە 700 دینار دەی فرۆشن.



PM:02:37:27/12/2015