"چەند ئەندامێکی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی بەرتیل وەردەگرن"
بەوتەی ئەندامێكی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی، چەند ئەندامێکی ئەو ئەنجومەنە لە بەرامبەر ئاسانکاری بۆ کۆمپانیایەک بڕێک پارەیان وەرگرتووە.
مامۆستا سەلما شه‌هید فەتاح، ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی لە فراکسیۆنی یەکێتی بە سایتی خەندانی ڕاگەیاندووە، "چه‌ند ئه‌ندامێكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی له‌به‌رامبه‌ر ئاسانكاری بۆ وه‌رگرتنی پاره‌ی كۆمپانیایه‌ك له حكومه‌ت بۆ ته‌واوكردنی پڕۆژه‌یه‌كی، پاره‌یان له كۆمپانیاكه وه‌رگرتووه".
ئەو کۆمپانیایەی کە تۆمەتبار کراوە بە پێدانی پارە بەو ئەندامانەی ئەنجومەنی پارێزگا، کۆمپانیای بروسکە کە نوسراوێکی بۆ ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی ناردووە و تیایدا هاتووە، " پێشكه‌شكردنی ئه‌و هاوكاریانه به ڕه‌زامه‌ندی خۆمان بووه و هیچ نوسراوێك یاخود داوایه‌كی فه‌رمیمان له لایه‌ن ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نه‌وه ئاراسته نه‌كراوه. به‌هۆی ئه‌وه‌ی به‌ڕێزیان زیاتر له خه‌ڵكه‌وه نزیكن و گرفتی هاوڵاتیان ده‌گاته لایان، داوامان لێكردون كه هاوكاریمان بكه‌ن له ده‌ستنیشانكردنی چه‌ند كه‌س و ڕێكخراوێك كه موسته‌حه‌قن".
لەو بارەیەوە د. هەڤاڵ ئەبوبەکر، سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی ڕوونیکردوەتەوە، " ئێمه به‌دوادا چونمان بۆ ئه‌و بابه‌ته كردووه و نوسراومان بۆ كۆمپانیاكه كردووه، هیچ بنه‌مایه‌كیش نییه كه ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌ن پاره‌یان وه‌رگرتبێت. هه‌ركه‌سێك به‌ڵگه‌ی له‌لایه ده‌توانێت له دادگا سكاڵا تۆمار بكات".
بەرزان شێخ محەمەد، ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی لە بزووتنەوەی گۆڕان ئاشکرایکردووە، "ئێمه نوێنه‌ری خه‌ڵكین گه‌ر هاوڵاتییه‌ك پێویستی به هاوكاری بێت، داوا له كۆمپانیایه‌ك بكه‌ین هاوكاری ئه‌و هاوڵاتییه بكات، ئه‌وه ئاساییه و شتی له‌و شێوه‌یه‌ش كراوه، به‌ڵام ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌ن ناتوانن چه‌كی بانك سه‌رفكه‌ن".
هاوکات لە وەڵامدا مامۆستا سەباح شەهید فەتاح ئەوەی خستۆتە روو، هەر ئەندامێک دەتوانێت ئێستا بلێت پارەم وەرنەگرتووە، بەڵام کە کەیسەکە گەیشتە دادگا هەر کەسێک ئەو پارەیەی وەرگرتبێت توشی بەرپرسیارێتی دەبێت.
PM:02:03:30/12/2015