"بەرپرسانی پارتی نمونەیەكی تازەیان لە بێ وەفایی پیشاندا"

بەڕێوەبەری راگەیاندنی وەزارەتی ئەوقاف، رایدەگەیەنێت" بەرپرسانی پارتی دیموكراتی كوردستان  نمونەیەكی تازەیان لە بێ وەفایی‌و  پەیوەندی كۆمەڵایەتی پیشاندا".

مه‌ریوان نه‌قشبه‌ندی به‌ڕێوه‌به‌ری راگه‌یاندنی وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف که‌ کادیری پارتیشه‌، له‌ تۆڕی کۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووک له‌ نوسینێکدا له‌سه‌ر کۆچی دوایی خاڵی ( شێخ موحسین نه‌قشبه‌ندی ) ده‌ڵێت"  بەشی هەرەزۆری سەركردەكانی یەكگرتوی ئیسلامی‌و  یەكێتی نیشتیمانی‌و  بزوتنەوەی گۆڕان بەم سەرما‌و  بارانەی ئەمڕۆ لەشاری سلێمانی لەپرسەی خاڵم (شێخ موحسین نەقشبەندی) ئامادەبوون". 

ناوبراو دەڵێت " جێگەی سەرسوڕمانە سەرەرای ئەوەی خاڵی كۆچكردوم لەشۆڕشی ئەیلولدا وەك زۆربەی شێخانی نەقشبەندی، ماڵەكەی میوانخانە‌و  شوێنی حەوانەوەی پێشمەرگە بووە كەچی یەك بەرپرسی پارتی دیموكراتی كوردستان بە تەلەفونێكیش هەواڵپرسیان نەكرد".

نه‌قشبه‌ندی ده‌شڵێت" ئێمە گلەییان لێناكەین، چونكە ئەركی ئێمەشیان لەئایندەدا سوكتر كردو نمونەیەكی تازەیان لە بێ وەفایی‌و  پەیوەندی كۆمەڵایەتی پیشاندا".




AM:10:14:31/12/2015