به‌هرۆز گه‌ڵاڵی: 2015 ساڵی به‌تاڵانبردنی نه‌وتی کوردستان بوو

نوێنه‌ری په‌یوه‌ندیه‌کانی تورکیای یه‌کێتی نیشتمانی کوردستان ده‌ڵێت" ساڵی 2015 ساڵی بەفیڕۆدانی سەروەت و سامانی كوردستان و دزین و بە تاڵانبردنی نەوتی كوردستان بوو، لە لایەن هەندێك لە لێپرسراوانی دزی چاوچنۆكەوە !".

له‌ پۆستێکدا به‌بۆنه‌ی کۆتای هاتنی ساڵی 2015 و سه‌ره‌تای ساڵی 2016 ه‌وه، به‌هرۆز گه‌ڵاڵی ده‌ڵێت" ‌ ساڵی نوێ‌ پیرۆز بێت بە بۆنەی هاتنی ساڵی نوێی 2016 گەرمترین پیرۆزبایی ئاڕاستەی پێشمەرگە قارەمانەكانی كوردستان و بنەماڵەی شەهیدەكان دەكەم و سڵاو و رێز بۆ گەلی قارەمانی باكور و رۆژئاوا ، هەمومان دەزانین ساڵی 2015 ساڵی سەركەوتنی پێشمەرگە و گەریلا و شەڕڤانان بوو بەسەر داعشی تێرۆریستدا ، بەڵام لەهەمان كاتیشدا ساڵی بەفیڕۆدانی سەروەت و سامانی كوردستان و دزین و بە تاڵانبردنی نەوتی كوردستان بوو لە لایەن هەندێك لە لێپرسراوانی دزی چاوچنۆكەوە !".
گه‌ڵاڵی له‌کۆتایی پۆسته‌که‌یدا ده‌ڵێت" بژی پێشمەرگە و گەریلا و شەڕڤان ، بمرێ‌ داعش و بمرێت نەوت دزەكانی كوردستان".

ده‌قی نووسینه‌که‌..

ساڵی نوێ‌ پیرۆز بێت بە بۆنەی هاتنی ساڵی نوێی 2016 گەرمترین پیرۆزبایی ئاڕاستەی پێشمەرگە قارەمانەكانی كوردستان و بنەماڵەی شەهیدەكان دەكەم و سڵاو و رێز بۆ گەلی قارەمانی باكور و رۆژئاوا ، هەمومان دەزانین ساڵی 2015 ساڵی سەركەوتنی پێشمەرگە و گەریلا و شەڕڤانان بوو بەسەر داعشی تێرۆریستدا ، بەڵام لەهەمان كاتیشدا ساڵی بەفیڕۆدانی سەروەت و سامانی كوردستان و دزین و بە تاڵانبردنی نەوتی كوردستان بوو لە لایەن هەندێك لە لێپرسراوانی دزی چاوچنۆكەوە !! هیوادارم ساڵی 2016 ساڵی سەركەوتنی زیاتری گەریلا و ساڵی سەركەوتنی شەڕڤانان بێت ، ساڵی بەدەستهێنانی تەواوی ئامانجە سیاسیەكانی نەتەوەكەمان بێت ، لە هەمان كاتیشدا ساڵی ریسوابونی لێپرسراوە نەوت دزەكانیش بیبَت ... بژی كورد ... بژی كوردستان ... بژی پێشمەرگە و گەریلا و شەڕڤان ، بمرێ‌ داعش و بمرێت نەوت دزەكانی كوردستان.

 بەهرۆز گەڵاڵی ئەنقەرە 31 ی كانونی یەكەمی 




AM:11:44:01/01/2016