لە دهۆک بەفرەو ئەمشەو لە سلێمانی -٨ پلە دەبێت

پلەی گەرمای شارەکانی باشوور بەرەو نزمبوونەوە دەڕوات و ئەمڕۆ لەدهۆک بەفر دەبارێت و لەسلێمانیش ئەمشەو پلەی گەرما دادەبەزێت بۆ ٨ پلە ژێر سفر.

پلەی گەرمای دهۆک سفرە، پلەی گەرمای سلێمانی ٢ پلەیە، هەولێر ٤ پلەیە، کەرکوک ٥ پلە.

ئەمشەو پلەی سەرجەم شارەکانی باشوری کوردستان بە کەرکوکیشەوە دادەبەزێت بۆ ژێر سفر، دهۆک -١٠ دەبێت، سلێمانی -٨، کەرکوک -٥، هەولێر -٤ پلە دەبێت.
لەم لینکەوە پلەی گەرمای شارەکانی تری کوردستان ببینە..



AM:09:16:02/01/2016