لەسلێمانی نەشتەرگەریی بۆ كەریم كابان كرا
لە شاری سلێمانی نه‌شته‌رگه‌رییه‌كی سه‌ركه‌وتوو بۆ هونه‌رمه‌ند كه‌ریم كابان ده‌كرێت و به ته‌ندروستییه‌كی باشه‌وه، ده‌گه‌ڕێته‌وه ماڵه‌كه‌ی.
هونه‌رمه‌ند كه‌ریم كابان، دوای ئه‌وه‌ی له‌چه‌ند رۆژی رابردوودا له ماڵه‌كه‌ی خۆی له‌شاری سلێمانی، كه‌وت و زیان به‌ر ئه‌ژنۆی كه‌وت، به‌سه‌ركه‌وتوویی نه‌شته‌رگه‌ری بۆكراو ژماره‌یه‌ك له كه‌سایه‌تی‌و هونه‌رمه‌ندانیش به‌سه‌ریان كرده‌وه.
كه‌ریم كابان له ساڵی ١٩٢٧ له گه‌ڕه‌كی شێخانی شاری سلێمانی له‌دایك بووه، له ساڵی ١٩٤١ یه‌كه‌مین گۆرانی له‌و ئێزگه‌یه‌ی كه ئینگلیزه‌كان له به‌رده‌ركی سه‌رای شاری سلێمانی دایان نابوو، بڵاوكردۆته‌وه.
كابان، ساڵی ١٩٤٥ له به‌غدا بوه‌ته به‌ڕێوه‌به‌ری به‌شی كوردی له‌رادیوی به‌غدا، له سه‌ره‌تای مانگی ته‌مووزی هه‌مان ساڵدا له شاری به‌غدا، ئاهه‌نگێكی گه‌وره‌ی ساز كردوه‌و هه‌رله‌و ساڵه‌شدا، یه‌كه‌م به‌رهه‌می خۆی بڵاو كردوه‌ته‌وه كه‌بریتی بووه له ٨ گۆرانی.
PM:10:22:02/01/2016