بەرپرسێکی یەکێتی نیشتمانی کوردستان دوای دیداری لەگەڵ نەوشیروان مستەفا دەڵێت" گۆڕان و یەکێتی لاپەڕەەیەکی سپی و نوێ هەڵدەدەنەوە".
شاناز ئیبراهیم ئەحمەد، بەرپرسی ڕێکخستنەکانی دەرەوەی یەکێتی لە نووسینێکیدا لەتۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک
دەڵێت" "لێک نزیک بوونەوە و تەبایی نێوان یەکێتی و گۆڕان ئەمرێکی واقیع و هەڵوێستێکی چاوەروان کراوە و کردنەوەی لاپەرەیکی سپی و نوێش لە نێوان هەر دوولادا پێویستی بە مۆڵەت وەرگرتن و و ناوبژیوان نییە".
ناوبراو کە لەگەڵ نوسینەکەیدا وێنەیەکی خۆی و رێکخەری گشتی بزووتنەوەی گۆڕان و هاوسەرەکەی د. لەتیف رەشیدی بڵاوکردۆتەوە، ئاماژە بۆ کۆبوونەوەیەکی خۆی و نەوشیروان مستەفا دەکات و پۆستەکەشی لە ١/٤ دا بڵاوکردۆتەوە.
