"نێچیرڤان بارزانی بڕوانامه‌ی ئاماده‌یشی نییه‌"

سه‌رۆکی فراکسیۆنی گۆڕان له‌په‌رله‌مانی عێراق رایگه‌یاند" نێچیرڤان بارزانی كە سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستانە بڕوانامەی ئامادەیی نییە تا هیچ پسپۆڕیەكی هەبێت".

هۆشیار عەبدوڵڵا سەرۆكی فراكسیۆنی گۆڕان لەئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق، لەمیانی بەشداریكردنی لەبەرنامەی شەقامی رادیۆی نەوادا رایگەیاند: "خەڵك لەهەرێمی كوردستان ئەو حوكمە بنەماڵەییەی قبوڵ نییە كە پارتی بۆ حزبەكەی خۆی قبوڵیەتی و مەترسی ئەوە هەیە بیگوازێتەوە بۆ ناو حكومەت ." 

ناوبراو رەخنەشی لەوەش گرت "خێرە مەسعود بارزانی خۆی سەرۆكی هەرێمەو كوڕێكی سەرۆكی ئەنجومەنی ئاسایشەو برازایەكی كە زاواشیەتی سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستانە." 

هۆشیار عەبدوڵڵا ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ کرد هەرێمی كوردستانیش 22 ملیار دۆلار قەرزارەو چۆن ئەوە چارەسەر دەكرێت."



AM:11:43:05/01/2016