پارێزگار‌و به‌ڕیوه‌به‌ری نوێی ناحه‌یه‌که.. فۆتۆ: خه‌ندان
یه‌کێتی نیشتمانی کوردستان که له‌شه‌ڕی جه‌له‌ولادا 167 شه‌هیدو به‌ده‌یان برینداری هه‌یه، عه‌ره‌بێک ده‌کات به به‌ڕێوه‌به‌ری ناحیه‌ی جه‌له‌ولا، به‌رپرسی مه‌ڵبه‌ندی خانه‌قینیش هۆکه‌ی روونده‌کاته‌وه.
رۆژی 1/4 پارێزگاری دیاله موسه‌نا تمێمی له‌سه‌ر پێشنیاری یه‌کێتی نیشتمانی کوردستان که‌سایه‌تییه‌کی عه‌ره‌بی به‌ناوی شێخ یه‌عقوب یوسف له‌بری ئه‌نوه‌ر حسێن کرد به به‌ڕیوه‌به‌ری ناحیه‌ی جه‌له‌ولا، شێرکۆ میروه‌یس به‌رپرسی مه‌ڵبه‌ندی خانه‌قینی یه‌کێتی نیشتمانی کوردستان له‌لێدوانیکیدا بۆ سپی به‌رگری له‌و ئاڵوگۆڕه کرد.
شێرکۆ میروه‌یس به سپی راگه‌یاند: شێخ یه‌عقوب کادیرێکی یه‌کێتی نیشتمانی کوردستانه‌و چه‌ندان ساڵه له‌ریزه‌کانی یه‌کێتیدایه".
به‌رپرسی مه‌ڵبه‌ندی خانه‌قین وتیشی " جگه له‌وه دایکی شێخ یه‌عقوب و خاڵوانی هه‌موو کوردن ، هاوکات له‌هه‌موو شه‌ڕه‌کانی دژی قاعیده‌و دژی داعش له ناوچه‌ی دیاله ناوبراو له ریزی پێشمه‌رگه‌دا جه‌نگاوه".
شێرکۆ میره‌وه‌یس جه‌خت له‌وه ده‌کاته‌وه که به‌درێژایی حوکمی رژێمه یه‌ک له‌دوا یه‌که‌کان عێراق نه‌یانتوانی شوناسی کوردستانی ناوجه‌ی جه‌له‌ولاو ناوچه‌کانی تر ده‌ڤه‌ری خانه‌قین بسڕنه‌وه، " ئێستا که ئێمه که‌سایه‌تییه‌کی عه‌ره‌بی سونه که دایکی کورد داده‌نێین به به‌ڕیوه‌به‌ری ناحیه به‌مه‌به‌ستی قوڵکردنه‌وه‌ی گیانی برایه‌تی و پێکه‌وه ژیانه له‌و ناوچه‌یه".
رۆژی 1/4 پارێزگاری دیاله فه‌رمانی دامه‌زراندنی بۆ یه‌عقوب یوسف وه‌ك به‌ڕێوه‌به‌ری ئه‌و ناحیه یه له‌شوێنی ئه‌نوه‌ر حسێن ده‌ركرد.
له هێرشی چه‌کدارانی داعشه‌وه بۆ سه‌ر ناوچه‌کانی قه‌زای خانه‌قین له‌نێویشیاندا جه‌له‌ولاو دواتر ئازادکردنی له‌لایه‌ن پێشمه‌رگه‌وه، کورد 167 شه‌هید و به‌ده‌یان پێشمه‌رگه برینداری هه‌یه.