"بارزانی بە نایاسایی 14 فەرمانی لێبوردنی تایبەتی دەركردوە"

مەسعود بارزانی لەگەڵ ئەوەی ماوەی ویلایەتی سەرۆكی هەرێمی تەواو بووە، بەردەوامە لە دەركردنی بڕیاری لێبوردنی تایبەت و بەوتەی پەرلەمانتارێكی كوردستان "دەركردنی لێبوردنی تایبەت لەئێستادا دوو جار نایاساییە".

لەمبارەیەوە سۆران عومەر سەرۆكی لیژنەی مافی مرۆڤ لەپەرلەمانی كوردستان دەنوسێت: "لە لەمانگی سێی ساڵی ڕابردووەوە،  تا 20/8/2015 كە بارزانی ویلایەتەكەی كۆتایی هات، 14 فەرمانی هەرێمی بۆ لێبوردنی تایبەت دەركردووە، كە زۆرینەیان پارتی بوون".

جەختیش لەوەدەكاتەوە، لەدوای ئەو كاتەش دەركردنی لێبوردنی تایبەت بۆ زیندانیان بەردەوامە و ئەمەش كارێكی نایاساییە.
بەوتەی سۆران عومەر "ئەمە نایاساییەو تانەم لەو دەسەڵاتەی سەرۆكی هەرێم داوە لەكاتی خۆیدا، لەئێستاشدا دەركردنی لێبوردن تایبەت دووجار نایاساییە!".




PM:01:20:06/01/2016