شاندی ئیمرالی: ئازادكردنی ئۆجەلان گرنگترین بابەتە
شاندی ئیمرالی جەخت لەسەر ئەوە دەكاتەوە كە پەراوێزخستنی ئۆجەلانو دوورخستنەوە دوو بەندكراوی دیكەی ئیمرالی پەیامی شەڕە لەلایەن حكومەتی ئەنكەرەوە.
ئەمرۆ سەبارەت بە دوورخستنەوەی دوو بەندكراوی ئیمرالی "نەسروڵا كورانو چەتین ئاركاش" بۆ زیندانی سیلیۆری، شاندی ئیمرالی كۆنگرەیەكی رۆژنامەنوسی سازداو داوای روونكردنەوەی لە حكومەتی توركیا كرد.
بەیاننامەی شاندەكە كە لەلایەن سوری سوریا ئۆندەر، وتەبێژی شاندەكەو پەرلەمانتاری هەدەپە خوێندرایەوە باس لەوە دەكات كە دوورخستنەوەی زیندانیانی ئیمرالیو پەراوێزخستنی ئۆجەلان قبوڵ ناكرێتو دەبێت حكومەتی ئاكەپە لەمبارەوە روونكردنەوە بدات.
ئۆندەر جەختی لەسەر ئەوە كردەوە كە لەئێستادا ئاگاداری چارەنسی ئۆجەلان نینو وتی: لەئێستادا پەراوێزخستنی ئۆجەلان بابەتی سەرەكی نیە، بەڵكو بابەتی گرنگو سەرەكی ئازاد كردنی عەبدوڵا ئۆجەلانە.
PM:04:57:08/01/2016