ئایا بەرهەم ساڵح سەردانی نەوشیروان مستەفای كردوە؟
د. بەرهەم ساڵح لەسەردانەكیدا بۆ وڵاتی بەریتانیا پەیوەندی بە نەوشیروان مستەفا، رێكخەری گشتی بزوتنەوەی گۆڕانەوە دەكات كە ماوەیەكە بە مەبەستی چارەسەری پزیشكی لەو وڵاتەیە.
هەرچەندە جێگری دووەم سكرتێری گشتی یەكێتی، بەرهەم ساڵح چەند رۆژێكە گەڕاوەتەوە كوردستان، بەڵام بە پێی زانیارییەكانی سپی پەیوەندی بە نەوشیران مستەفاوە كردوە.
بەپێی زانیارییەكان كە لەچەند سەرچاوەیەكی تایبەتەوە دەست سپی كەوتووە، بەرهەم ساڵح لە رێگەی تەلەفۆنەوە لە لەندەن پەیوەندی بە رێكخەری گشتی بزوتنەوەی گۆڕانەوە كردوەو لەباری تەندروستی پرسیەوەو هاوكات پیرۆزبایی ساڵی نوێشی لێكردە.
بەپێی زانیارییەكان ئەو پەیوەندییە تەلەفۆنییە زایاتر پەیوەندییەكی هاوڕێیانە بووەو دوور بووە لە پرسە سیاسییەكان.
ماوەیەك پێش سەری ساڵی نوێ، د. بەرهەم ساڵح جێگری دووەمی سكرتێری گشتی یەكێتی، بەسەردانێك گەیشتە وڵاتی بەریتانیاو لەو كاتەوە گفتوگۆ زۆر دەكرا لەسەر دیداری ئەو لەگەڵ نەوشیراون مستەفا رێكخەری گشتی بزوتنەوە گۆڕان، بەڵام لەو پەپوەندییە تەلەفۆنییە زیاتر هیچ سەردانێك رووی نەداوە.
PM:12:50:09/01/2016