پارێزگاری سلێمانی د. ئاسۆ فه‌ریدون رایده‌گه‌یه‌نێت" له هه‌وڵداین بۆ چاره‌سه‌ری کێشه‌ی کاره‌باو، به‌م زوانه ده‌رئه‌نجامی باشی ده‌بین".
د. ئاسۆ فه‌ره‌یدوون له‌چاوپێکه‌وتنێکی له‌گه‌ڵ رۆژنامه‌ی هاوڵاتی رایگه‌یاند" له مانگی 11ی 2015، ئاسۆ فه‌ره‌یدون پارێزگاری سلێمانی سه‌ردانی به‌غدادی کرد‌و داوای سوته‌مه‌نی کرد، به‌وجۆره‌یش توانرا نرخی نه‌وتو به‌نزین هه‌رزان بکرێت و وه‌ک خۆیان پێشتر ڕایانگه‌یاندوه"په‌یمانیان وه‌رگرتوه 150 محاویله‌ی کاره‌بایشیان له به‌غداوه بۆ بێت".
ناوبراو ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش کردووه که له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی سامانه سروشتیه‌کانه‌وه سزادراون و ده‌ڵێت" ناکرێت به‌رانبه‌ر به‌و بڕه نه‌وته‌ی له به‌غدامان وه‌رگرتوه سزابدرێین و بڕی نه‌وته سپییه‌که‌یتر له‌لایه‌ن سامانه سروشتیه‌کانه‌وه بۆمان نه‌نێردرێت، ئه‌وان پێیانخۆش نه‌بوو که‌چوینه به‌غداد".
ئاسۆ فه‌ره‌یدون بۆ دووه‌مجاره، هۆشداری ده‌دات له ڕوخانی حکومه‌تی هه‌رێم، ئه‌گه‌ر زوو ده‌ست نه‌کات به‌جێبه‌جێکردنی پڕۆژه‌ی لامه‌رکه‌زییه‌تی پارێزگاکان، که واده‌کات زۆرێک له کێشه‌کان چاره‌سه‌ربن و ده‌ڵیت"پێویسته حکومه‌ت له ئاستی حکومه‌تی ته‌واری و قه‌یراندابێت، بۆ بڕیاردان و موتابه‌عه بۆ دابه‌زاندنی ده‌سه‌ڵاته‌کان، چونکه ئه‌گه‌ر ده‌سه‌ڵاته‌کان دانه‌به‌زێت و ئه‌م وه‌زعه‌ی ئێستای ئێمه که وه‌ڵامی نوسراوی پارێزگاکان نه‌درێته‌وه بۆ خزمه‌تگوزارییه‌کان به‌رده‌وامبێت، حکومه‌ت ده‌روخێت".