كۆبوونەوەی مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان و یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە هەولێر كۆتاییهات، دوای كۆبوونەوەكەش كۆنگرەی رۆژنامەڤانیان سازنەكرد و هیچ لێدوانێكی رۆژنامەڤانیشیان نەدا.
كاژێر 11:00 ی پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ سێشەممە 12-1-2016، كۆبوونەوەی مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان و یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە نووسینگەی نێچیرڤان بارزانی، جێگری سەرۆكی پارتی لە شاری هەولێر دەستیپێكرد، نزیكەی كاژێر 14:30 خولەكی پاشنیوەڕۆش كۆتاییهات.
شاندی یەكێتی لە مەلا بەختیار، سەعدی ئەحمەد پیرە، قوباد تاڵەبانی و عومەر فەتاح و رزگار عەلی پێکهاتبوو، شاندی پارتیش بریتیبوو لە نێچیرڤان بارزانی، فازڵ میرانی، كاكەمین نەجار، مەحموود محەممەد و دڵشاد شەهاب.
سپی زانیویەتی وهفدی یهکێتی پرۆژهیهکی نوێی ئاماده کردووه له کۆبوونهوهکهدا دهیخاته بهردهست پارتی، لەو پرۆژەیهدا پێشنیار کراوه هەر سێ پۆستی، سەرۆکی هەرێم و سەرۆکی حکومەت و سەرۆکی پەرلەمان بەسەر ئەو سێ هیزەی زۆرترین دەنگی هێناوە دابەشبکرێتەوە.
(زیاتر بخوێنەرەوە)