یه‌کێتی: راپۆرتەکەی KNN دووره‌ له‌راستیه‌وه‌

مه‌کته‌بی سیاسی یه‌کێتی له‌سه‌ر راپۆرتێکی که‌ناڵی KNN روونکردنه‌وه‌ ده‌دات و ده‌ڵێن" هەرگیزاو هەرگیز، ئەو راپۆرتەی كەی ئێن ئێن، دورو نزیك راست نییە".

راگه‌یاندنی مه‌کته‌بی سیاسی یه‌کێتی له‌سه‌ر کۆبوونه‌وه‌ی دوێنیی خۆیان و پارتی وه‌ڵامی میدیای گۆڕان ده‌ده‌نه‌‌وه‌و ده‌ڵێن"  لەكۆبوونەوەكەدا، تەنهاو تەنها قسە لەسەر نەخشەڕێگای یەكێتیی‌و پارتی كراوە. هیچ خاڵێكی تر جگە لەنەخشە رێگاكە باس نەكراوە. ئەوەی لەناوەرۆكی خاڵەكانیشدا ئاماژە بەنەوت‌و غاز كراوە، جەختكراوەتەوە كە دەبێ (شەفاف) بێ‌و بەسەرپەرشتی پەرلەمانی كوردستانیش هەناردەی نەوت  پەسەند بكرێ".

راگه‌یاندنی مه‌کته‌بی سیاسی یه‌کێتی

لەوەڵامدا بۆ رای گشتی رادەگەیەنین، كەوا:
لەكۆبوونەوەكەدا، تەنهاو تەنها قسە لەسەر نەخشەڕێگای یەكێتیی‌و پارتی كراوە. هیچ خاڵێكی تر جگە لەنەخشە رێگاكە باس نەكراوە. ئەوەی لەناوەرۆكی خاڵەكانیشدا ئاماژە بەنەوت‌و غاز كراوە، جەختكراوەتەوە كە دەبێ (شەفاف) بێ‌و بەسەرپەرشتی پەرلەمانی كوردستانیش هەناردەی نەوت  پەسەند بكرێ.
دووەم: نەك نەخشەرێگاكەی یەكێتیی‌و گۆڕان، بەڵكو نەخشەڕێگاكەی یەكێتیی‌و پارتیش، پێشتر بۆ پارتی نەنێردراوە. ئەمڕۆ، لەكۆبوونەوەكەدا، پێشكەشیان كردووە.

بڕیارە لەم چەند رۆژە مەكتەبی سیاسی لەسەر نەخشە رێگاكە كۆببنەوەو بەڕەسمی وەڵامی وەفدی باڵای یەكێتیی بدەنەوە.

بەداخەوە، كەی ئێن ئێن، بەبێ پرسیاركردن لەوەفدی یەكێتیی، یان ئەندامێكی وەفدەكە، راپۆرتی لەم چەشنە بڵاودەكاتەوە.

لەكۆتایشدا، بۆ رای گشتی دوپاتیدەكەینەوە، كەوا:
هەرگیزاو هەرگیز، ئەو راپۆرتەی كەی ئێن ئێن، دورو نزیك راست نییە.




AM:11:20:13/01/2016