وێنە... پێشمەرگەیەك پارەی بڕینەوەی قاچە نەخۆشەكەی نیە

وەزیرێكی حكومەتی‌ هەرێم رایدەگەیەنێت، پێشمەرگەیەكی دڵسۆز و چاو نەترسی ئەم هەرێمە كاتی خۆی لەشەردا لەناو بەفر قاچی توشی نەخۆشیەك بووە، چارەسەری تەنها بڕینەوەیەتی كەچی پارەی بڕینەوەی قاچەكانی پێنیە .

عەبدولستار مەجید ؛وەزیری‌ كشتوكالی‌ حكومەتی‌ هەرێمی‌ كوردستان؛ لە ئەكاونتی خۆی  بڵاویكردۆتەوە ، كە پێشمەرگەیەكی دڵسۆز و چاو نەترس بەناوی غەریب ئەمڕۆ تەلەفۆنی بۆ كردوم ئەوەی پێوتم ،كە باری دارایی باش نیە و زۆر خراپە ، دەمەوێت بتبینم .
 
دەشڵێت:" كە هاتە لام و بۆی گیرامەوە ، لە چ بارودۆخێكی ناڕەحەتی ژیاندایە ، جگە لەوەش لەكاتی خۆیدا و لە شەڕەكان لە ناو بەفر قاچی توشی نەخۆشیەك بووە و هەرچی موڵك و ماڵی هەیە، بۆ چارەسەركردنی فرۆشتوێتی بەڵام كۆتا جار دكتۆرەكەی پێی وتووە، كە دەبێ قاچەكانی‌ ببڕێتەوە و" پارەی قاچ بڕینەوەشی نیە".

ڕاشیگەیاندوە، بەداخەوە كە چەند منداڵێكی ووردی هەیە و منداڵێكی چاوگەشیشی هێنابوو و وتی نازانم چی لەوانە بكەم، بەڕاستی زۆر ناڕحەتبووم و دڵ و دەروونی زۆر ئازار دام و من هەرچی بۆم بكرێت بۆی دەكەم و هیوادارم ئێوەش، ئەوەی كە خوا پێداوە قسوری نەكەن بە لایەنی كەم دوعای بۆ بكەن.






PM:10:42:14/01/2016