موچەی بنەڕەتی مامۆستایان دەستكاری ناكرێت

وەزارەتی پەروەردە ڕایگەیاند، مووچەی مانگی 9 وەك خۆی دەبێت و بەشی دەرماڵە بە ڕێژە دەبڕێت و دەستكاریی موچەی بنەڕەتیی مامۆستایانش ناكرێت.

پەیجی وەزارەتی پەروەردە رۆژی هەینی لە شاری هەولێر كۆبوونەوەیەك لە نێوان قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكی حكومەت، پشتیوان سادق وەزیری پەروەردە و سەرجەم بەڕێوەبەرە گشتییەكان و جێگران و سەرپەرشتیارانی یەكەمی وەزارەتی پەروەردە و سەرۆكی یەكێتیی مامۆستان و ئەندام پەرلەمانان و ئەندامانی ئەنجوومەنی پارێزگاكان بەڕێوە چوو.


ئاماژە بەوەشكراوە، كۆبوونەوەكە تایبەت بووە بە داهاتووی مووچەی فەرمانبەران و مامۆستایانی كوردستان و دۆزینەوەی میكانیزمێك لەسەر پێدانی پشێنیازی دروست و ڕاست بەرامبەر بە پێدان و چاكسازی و بڕینی مووچە.


لە ڕاگەیاندراوەكەدا ئەوەش خراوەتەڕوو "لەسەر مووچەی مانگی نۆ، بڕیار درا وەك خۆی بێت و دواتریش بە گفتوگۆ و دەنگدان پێشنیاز كرا كە لە مووچەكە و بەشی شایستە بە ڕێژە ببڕدرێت واتە كەسێك موچەی زۆرتر بوو زیاتر ببڕدرێت و ئەوەی كەمە كەمتر ببڕدرێت"، هەر بە پێی راگەیەنراوەكە دەستكاریی مووچەی بنەڕەتیی مامۆستایان ناكرێت.




PM:07:11:15/01/2016