یەکێتی و گۆڕان جارێكی دیكە كۆدەبنەوە

ئەندامێکی مەکتەبی سیاسی یەکێتی ئاشکرایدەکات کە لەبەرنامەیاندا بۆجارێکی دیکە لەگەڵ گۆڕان کۆببنەوە، بەمەبەستی گفتوگۆگردن لەسەر ئەو پێشنیاز و پرۆژانەی بۆچارەسەرکردنی بارودۆخی ئێستای ھەرێم ئامادەیان کردوە.

سەعدی ئەحمەد پیرە ئەندامی مەکتەبی سیاسی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بە میدیاكانی حیزبەكەی ڕاگەیاند: جارێکی دیکە لەگەڵ بزوتنەوەی گۆڕان بۆ گفتوگۆگردن لەسەر ئەو پێشنیاز و پرۆژانەی بۆچارەسەرکردنی بارودۆخی ئێستای ھەرێم ئامادەیان کردوە کۆدەبنەوە.

وتیشی:"جارێ ھیچ وادەیەک بۆ کۆبونەوەمان لەگەڵ بزوتنەوەی گۆڕان دانەناوە، بەڵام بەدڵنیاییەوە جارێکی دیکە کۆبوونەوە دەکەین".

لەبارەی پێدانی پرۆژەی نوێ بەبزوتنەوەی گۆڕان ڕاشیگەیاند: کە لەکۆبوونەوەی چەند ڕۆژی ڕابردوویاندا پرۆژەیەکی تایبەت بەنێوانی بزوتنەوەی گۆڕان و یەکێتی داوە بەبزوتنەوەکە و گفتوگۆ لەسەری بەردەوامە، بەڵام ھەمان ئەو پرۆژەیە نییە، کە لەگەڵ پارتی تاوتوێیان کردوە بۆچارەسەی کێشەکان، کۆبوونەوەی ئەمجارەمان لەگەڵ گۆڕان لەسەر ئەو پرۆژەیە دەبێت کە لەگەڵ پارتیش قسەی لەسەر کراوە.




PM:08:17:15/01/2016