چەکدارانی داعش ٤٠٠ كەسیان لە شاری دێرولزوور فڕاند

رێكخراوی مافی ملرۆڤی سوریا رایگەیاند لە دوای هێرشەکەی چکدارانی داعش بۆ سەر شاری دێرلزوور ٤٠٠ هاوڵاتی مەدەنیان فڕاندووە کە لە نێویاندا ژن و منداڵ هەیە.

بەپێی راپۆرتی رێكخراوەكە كە ناوەندەكەی لەشاری لەندەنە، چەکدارانی داعش لە گوندی بەغیلییە ٤٠٠ هاوڵاتی مەدەنی فڕاندووە دوای ئەوەی لە هێرشێکدا دەستی گرتووە بە سەر گوندەکە و دەوروبەریدا.

رامی عبدولڕەحمان بەڕێوەبەری رێكخراوی مافی مرۆڤی سوریا بە ئاژانسی فرانس برێس وتوویەتە "لە نێوان فڕێندراوەکاندا چەندین ژن و منداڵ هەیە و سەرجەمیشیان سەر بە مەزهەبی سوننە و ئەندامانی ئەو خێزانانەن کە لایەنگری ڕژێمی سوریابوون".

رامی ئەوەشی وتووە "سەرجەم فڕێندراوەکان گواستراونەتەوە بۆ ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی داعش لە شاری مەعدان لە پارێزگای ڕەقە".




PM:03:18:17/01/2016