ئه‌مڕۆ 1/18 مامۆستایان و فه‌رمانبه‌رانی کۆلیژی ته‌کنیکی کارگێڕی سه‌ر به‌زانکۆی پۆلۆته‌کنیکی سلێمانی ده‌ستیان به مانگرتن کرد.
د. یه‌حیا ریشاوی مامۆستای کۆلێژه‌که به سپی راگه‌یاند" مانگرتنی مامۆستایان و فه‌رمانبه‌ران په‌یوه‌ندی به دواکه‌وتنی مووچه‌وه هه‌یه، که‌وا ماوه‌ی 5 مانگه مووچه‌که‌مان نه‌دراوه".
له‌لایه‌کیتره‌وه چه‌ندان فه‌رمانگه‌ی حکومی له‌سلێمانی و قه‌زاو ناحیه‌کان ده‌وامیان راگرتووه‌و کار ناکه‌ن له‌وانه فه‌رمانبه‌رانی دادگای سلێمانی و کارمه‌ندانی کتێبخانه‌ی سلێمانی و زۆرێک له مامۆستایانیش ئاماده نین نیو مووچه وه‌رگرن، ئه‌مه جگه له‌وه‌ی ده‌وامکردن له فه‌رمانگه‌کاندا به‌ته‌واوی ته‌نک بووه‌و زۆرێک له فه‌رمانبه‌ران هه‌فتانه چه‌ند رۆژێکی که‌م ده‌وام ده‌که‌ن.