سه‌رکردایه‌تییه‌کی یه‌کێتی: با له‌ حکومه‌ت بکشێینه‌وه‌

ئه‌ندامێکی سه‌رکردایه‌تی یه‌کێتی ده‌ڵێت" به‌دان به‌ شکستی خۆمان له‌ناو ئه‌م حکومه‌ته‌دا بهێنین و بکشێینه‌وه‌".

بڵێسە جەبار فەرمان ئەندامی سەركردایەتی یەكێتی نیشتمانی كوردستان لە پەیجی یبەتی خۆی لەتۆری كۆمەڵایەتی فەیسبوك نوسیویەتی" كاتی ئە وە هاتووەدان بەشكستی حكومە ت دا بنێین و لە م حكومە تە بكشێینەوە و چونكە ئێمەو لایەنەكانی تریش بەكار دەهێنرین بۆ پەردەپوش كردنی بازرگانی شكستخواردوی نەوت و بەهەدەردانی سەروە ت وسامانی میللەت".

ناوبراو له‌ درێژه‌ی پۆسته‌که‌یدا ده‌ڵێت"وەك ئەوەی ئەمەش كافی نەبیت و دێن بەناوی چاكسازیەوە زەوی ئەم میللەتە هەراج فرۆش دەكەن و موچەی فەرمانبەران كەم دەكەنەوە و تەنها بە بە فێڕۆدانی نەوتیشەوە ناوەستنەوە دین تاك رەوانە بەبێ بەشداری دام و دەزگا شەرعی و یاساییەكان گرێ بەستی گازی لەگەڵ ولاتانی دراوسێدا ئەنجام دەدەن".

له‌ کۆتایی پۆسته‌که‌یدا بڵێسه‌ جه‌بار فه‌رمان ده‌ڵێت "ئێمە ویستمان میللەتەكەمان لەمیحنەتدا جێ نەهێڵین و شان بدینە بەر لێپرسراوێتیەوە و ویستمان بەبەشداری هەموان ریگا چارەسەر بۆ دەرباز بون لەقەیرانی ئابوری و ئیداریو یاسایی و شیوازی حكومرانی بدۆزینەوە بەڵام هە ڵوێست و خواستی ئێمە بەهەڵە لێكدراوەتەوە، هەر بۆیە من پێم وایەئێستا كاتی كشانەوەیە لەم حكومەتە شكست خواردوە".




PM:04:33:18/01/2016