گۆڕان: پارتی بێ ئاگاداری دەزگا شەرعییەكان گرێبەستی غازی واژۆكردوە

وتەبێژی بزوتنەوەی گۆڕان رایدەگەیەنێت پارتی دیموكراتی كوردستان بە بێ ئاگاداری پەرلەمان‌و دەزگا شەرعییەكانی هەرێمی كوردستان گرێبەستی فرۆشتنی گازی لەگەڵ توركیا واژۆ كردوە.

ئەمرۆ بە بۆنەی تێپەڕبوونی 100 رۆژ بەسەر رێگریكردن لە گەڕانەوەی سەرۆكی پەرلەمان بۆ هەولێر‌و ناردنەوەی وەزیرەكانی گۆڕان لەناوچەی ژێر دەسەڵاتی پارتی، شۆڕش حاجی، وتەبێژی بزوتنەوەی گۆڕان  كۆنگرەیەكی رۆژنامەنوسی ساز كرد.

لە كۆنگرە رۆژنامەنوسییەكەدا وتەبێژی بزوتنەوەی گۆڕان راگەیاند "پارتی دیموكراتی كوردستان دامەزراوە شەرعییەكانی پەكخستووە‌و هەموو جومگەكانی قۆرخكردوە".

وتیشی: "ئێمە پشتیوانی لە مانگرتن‌و خۆپیشاندانی مامۆستایان‌و فەرمانبەرانی هەرێم دەكەین‌و دژی سیاسەتی نیوموچەیین".




AM:11:35:19/01/2016