یەكێتی داوا سەرۆكی حكومەت بدرێت بە گۆڕان
لە پرۆژەیەدا كە یەكێتی نیشتمانی كوردستان ئاراستەی پارتی كردوە بەناوی "بنچینه‌كانی په‌یوه‌ندی یه‌كێتی - پارتی له‌قۆناغی نوێی سیاسی‌دا" داوا دەكات هەر سێ پۆستە سەرۆكایەتییەكە لەنێو هەر سێ لایەنی براوەدا دابەش بكرێت.
لە پرۆژەیەدا داوا كراوە كە سەرۆكی هەرێم بدرێت بەپارتی، سەرۆكی حكومەت بدرێت بە گۆڕان‌و سەرۆكی پەرلەمانیش بۆ یەكێتی بێت.
دەقی پرۆژەكە:
بنچینه‌كانی په‌یوه‌ندی یه‌كێتی - پارتی له‌قۆناغی نوێی سیاسی‌دا
هه‌ڤاڵانی به‌رێزی لیژنه‌ی باڵای پارتی بۆ گفتوگۆ له‌گه‌ڵ یه‌كێتی
سڵاوێكی گه‌رم..
له‌به‌ر رۆشنایی دواگفتوگۆی وه‌فدی باڵای یه‌كێتی‌و پارتی، سه‌باره‌ت به‌پێشنیازه‌كانمان، له‌كۆبونه‌وه‌ی (22/11/2015) كه باسكردنه‌وه‌یان به‌گرنگ ده‌زانین:
1 - په‌یوه‌ندی نوێی له‌مه‌ودوای یه‌كێتی‌و پارتی.
2 - چۆنیه‌تی دۆزینه‌وه‌ی سازانی سیاسی بۆ سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم، چاره‌سه‌ری گونجاو بۆ كێشه‌ی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان‌و حكومه‌تی كاراتری بنكه‌فراوان‌و رێكه‌وتنه‌وه‌ی لایه‌نه سیاسییه‌كان.
3 - كێشه‌كانی هه‌رێم‌و به‌غداد.. هه‌مه‌لایه‌نه: نه‌وت، ده‌ستوور، بودجه، موچه، سیاسی، ئه‌منی، ماده‌ی (140)، شه‌ڕی داعش، حه‌شدی شه‌عبی‌و چۆنیه‌تی حوكمڕانی هاوسه‌نگی پێكهاته‌كان.
4 - په‌یوه‌ندی ته‌ندروستی هه‌رێم‌و به‌شه‌كانی كوردستان، چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی نێوان لایه‌نه سیاسییه‌كانیان.
5 - هاتنی روسیا؛ گۆڕینی هاوكێشه‌كان؛ ئه‌گه‌ره‌كانی دوای جه‌نگی داعش، ده‌سته‌به‌ری مافه دیموكراسییه‌كانی نه‌ته‌وه‌ی كورد له‌ناوچه‌كه‌دا.
له‌م بنچینه‌نامه‌یه‌دا، كه خۆشبه‌ختانه، له‌كۆبونه‌وه‌كه‌دا، دوای مشتوماڵكردنیان وه‌كو پرنسیپ په‌سه‌ندكران. لامان مه‌به‌سته، پیشنیازه‌كان له‌دوو به‌شدا، رێوشوێنیان داڕێژین:
یه‌كه‌م: په‌یوه‌ندی نوێی یه‌كێتی‌و پارتی، دوای قۆناغی هاوپه‌یمانی ستراتیژی نێوانمان.
دووه‌م: لێكتێگه‌یشتن‌و چاره‌سه‌ركردنی تێكڕای كێشه چاره‌نوسسازه‌كان له‌عێراق، په‌رله‌مان، حكومه‌تی هه‌رێم، به‌شه‌كانی كوردستان‌و ناوچه‌كه‌دا.
یه‌كه‌م
په‌یوه‌ندی نوێی یه‌كێتی‌و پارتی
هاوپه‌یمانی ستراتیژی، گه‌یشته كۆتایی قۆناغ، به‌هۆی هاوپه‌یمانێتیه‌كه‌شه‌وه، سه‌ركه‌وتن‌و پێشكه‌وتنی زۆر، له‌سه‌ر ئاستی كوردستان، عێراق، ناوچه‌كه‌و جیهان، به‌دیهاتوون. به‌ڵام:
له‌قۆناغی نوێی ئێستادا، كه له‌دوای به‌ناو به‌هاری عه‌ره‌بی (5) ساڵه سه‌ریهه‌ڵداوه‌و له‌سه‌رهه‌ڵدانی داعشیشه‌وه، له‌ڕووی بابه‌تییه‌وه جیاوازی هه‌ردوو قۆناغه‌كه باشتر ده‌ركه‌وت. به‌ڵام قوڵبوونی كێشه ناوخۆییه‌كانی هێزه كوردستانیه‌كان به‌گشتی‌و نێوان یه‌كێتی‌و پارتی به‌تایبه‌تی، هاوكاتی به‌دینه‌هێنانی گۆڕانكاری بنچینه‌یی له: سیسته‌می حوكمڕانی؛ ژێرخانی ئابووری؛ فره‌بوونی گه‌نده‌ڵی؛ داشكانی نرخی نه‌وت، قه‌یرانی ئابوری هێنایه‌ئاراوه‌و تێكڕا واشیان كرد، جیاوازی نێوانمان په‌ره‌بسه‌نن. سه‌ره‌نجام گه‌یشتینه لێكترازان له‌ناو په‌رله‌مان‌و دووركه‌وتنه‌وه‌ش له‌هه‌ڵوێستی هاوبه‌ش، له‌سه‌ر هه‌موو ئاسته‌كان.
بۆئه‌وه‌ی رێگه‌بگرین كێشه چاره‌سه‌رنه‌كراوه‌كانی نێوانمان بگه‌نه بنبه‌ست‌و بنچینه‌ی نوێ بۆ قۆناغی نوێی نێوانیشمان دابنێین‌و متمانه‌ش بگێڕینه‌وه، ئه‌م بنچینانه، بۆ رێكه‌وتن ده‌خه‌ینه به‌رده‌ستی به‌ڕێزتان. كه به‌ڕێكه‌وتن له‌سه‌ریان‌و، دیاریكردنی ماوه‌ی به‌دیهێنانیان، نه‌ك په‌یوه‌ندیه‌كان ئاسایی ده‌كه‌نه‌وه، به‌ڵكو به‌رزیشی ده‌كه‌ن بۆ راپه‌ڕاندنی ئه‌ركه هاوبه‌شه‌كانمان.
به‌هه‌ڵسه‌نگاندنی ئێمه، بنچینه‌كانی قۆناغی نوێی نێوانمان ئه‌م بابه‌تانه‌ی خواره‌وه‌ن:
1) به‌رپرسیارێتی ده‌سه‌ڵاتی ئابوری هاوبه‌ش، له‌ناو حكومه‌ت، به‌په‌سه‌ندی په‌رله‌مان، له‌سه‌ر بنه‌مای شه‌فافیه‌تی راسته‌قینه. ئه‌م ئامانجه ئابورییانه‌ش مه‌حاڵه بێنه‌دی، به‌بێ پرۆژه‌ی ستراتیژی ژێرخانی ئابوری‌و سیسته‌می بانكی په‌ره‌سه‌ندوو، گۆڕینی سیسته‌می حوكمڕانی. سیسته‌م گۆڕین، له‌هه‌موو ئامانجێكی تر، ته‌نانه‌ت له‌هه‌ڵبژاردنیش بۆ دۆخه‌كه گرنگتره. سیسته‌می حوكمڕانی نه‌گۆڕین، له‌ناو بازنه‌یه‌كی داخراودا ده‌سوڕێینه‌وه.
2) ده‌سه‌ڵاتی ته‌نفیزی راسته‌قینه‌ی هاوبه‌ش، له‌ناو هه‌موو جومگه‌و بڕگه‌ی حوكمڕانی هاوچه‌رخ.. چ له‌ناوخۆو چ له‌ده‌ره‌وه‌دا. ئه‌میش له‌ڕێگه‌ی پسپۆڕ‌و سه‌ركرده‌ی شاره‌زاوه.
3) رێكه‌وتن له‌سه‌ر پڕۆژه‌ی سیاسه‌تی ده‌ره‌كی هاوبه‌ش، له‌سه‌ر ئاستی جه‌مسه‌ره‌كانی جیهان‌و ناوچه‌كه‌دا. پۆلێنكردنی ئه‌م جه‌مسه‌رو ده‌وڵه‌تانه‌ش، به‌پێی راده‌ی پشتیوانیكردنی ئه‌زمونه‌كه‌مان‌و هاوكاریكردنی له‌هه‌موو بارێكه‌وه.
4) به‌داووده‌زگاكردنی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم‌و به‌شداریكردنی راسته‌قینه‌ی جێگری سه‌رۆكی هه‌رێم‌و پۆسته‌كانی تری سه‌رۆكایه‌تی، كه ره‌نگدانه‌وه‌ی ئه‌ركه‌كانی قۆناغه نوێكه‌ی په‌یوه‌ندیمان‌و ئه‌زمونه دیموكراسیه‌كه‌مان بێ.
5) په‌یكه‌ره‌ی وه‌زاره‌تی داد داڕێژرێته‌وه‌و ته‌واوی جومگه‌كانی وردتر ساغبكه‌ینه‌وه‌و سه‌ربه‌خۆیی دادگا بچه‌سپێ.
6) رێكه‌وتن له‌سه‌ر فه‌لسه‌فه‌ی حوكمڕانی هاوچه‌رخ (دیموكراسی، عه‌لمانی، مه‌ده‌نی)ی له‌سه‌ر بنه‌مای ده‌ستاوده‌ستكردنی ده‌سه‌ڵات كه:
- حزبی براوه‌ی یه‌كه‌م؛ سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی به‌ربكه‌وێ.
- حزبی براوه‌ی دووه‌م؛ سه‌رۆك وه‌زیرانی به‌ربكه‌وێ.
- حزبی براوه‌ی سێهه‌م؛ سه‌رۆكی په‌رله‌مانی به‌ربكه‌وێ.
- حزبه براوه‌كانی چواره‌میش؛ جێگره‌كان له‌گه‌ڵ چه‌ندین وه‌زاره‌ت له‌سه‌ر لیسته‌كانی كۆتا‌و لیسته‌كانی تری په‌رله‌مان، به‌تایبه‌تی لایه‌نه مه‌سیحییه‌كان، توركمانه‌كان، ئێزدی، كاكه‌یی‌و شه‌به‌ك، دابه‌ش بكرێته سه‌ریان.
- دوای دروستكردنی ئه‌و متمانه‌و ژینگه‌ی په‌یوه‌ندییه به‌پراكتیك، زه‌مینه ده‌ڕه‌خسێ بۆ یه‌كخستنی هێزی پێشمه‌رگه‌و، وه‌زاره‌تی ناوخۆ، به‌تایبه‌تی ئاسایش، به‌پێی پرۆژه‌یه‌كی هاوسه‌نگ. بۆ ئێستاش، به‌رپرسیارێتی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌و هه‌واڵگری‌و كۆمه‌كه‌كانی ده‌ره‌وه، هه‌قه هاوسه‌نگیه‌كه‌ی دابین بكرێ.
دووه‌م
لێكتێگه‌یشتنی تێكڕای كێشه‌كان
بۆ ئه‌م خاڵانه‌ی سه‌ره‌وه، له‌سه‌ر هه‌موو ئاسته‌كانی عێراق، كوردستان، ناوچه‌كه‌و ئاینده‌ی روداوه‌كان، جگه‌له‌وه‌ی په‌یوه‌ندی پارتی‌و یه‌كێتی، هێشتا ده‌سته‌به‌رێكی چاره‌نوسسازه، له‌ناو كۆی پرۆسه سیاسیه‌كه‌ی عێراق‌و ناوچه‌كه‌ش، پێمان باشه، به‌زووترین كات، چه‌ند كۆمسیۆنێكی شاره‌زا، بۆ ئاماده‌كردنی پرۆژه‌یه‌كی سیاسی، ئابوری، یاسای‌و حوكمڕانی بۆ چۆنیه‌تی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم، سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان، كاراتركردنی حكومه‌تی بنكه‌فراوان، گفتوگۆی سیاسی هه‌موو لایه‌نه‌كان له‌پێناوی سازانی سیاسی، هه‌روه‌ها بۆ: دانوستاندنی هه‌مه‌لایه‌نه‌ی نێوان به‌غداو هه‌ولێر، له‌نێوان هه‌موو لایه‌نه‌كان پێكبهێنین.
بۆ به‌شه‌كانی كوردستانیش، به‌هه‌مان چه‌شن. بۆ سیاسه‌تی نێوده‌وڵه‌تی، باشتر وایه زۆرتر ره‌چاوی ئه‌زمونی سه‌ركرده شاره‌زاكانیان بكرێ.. هه‌تا سه‌ردانی گه‌وره وڵاتانی جیهان‌و وڵاتانی گه‌وره‌ی ناوچه‌كه‌ش بكه‌ن، بۆئه‌وه‌ی ده‌سته‌به‌ری مافه سیاسی‌و دیموكراسی‌و جێبه‌جێكردنی ده‌ستور، له‌م دۆخه‌دا بكرێ. ده‌بێ وردتر بۆ وڵاتان رونبكرێته‌وه كه پێشمه‌رگه، هێزی ئازادی‌و مافی چاره‌نوسی كوردستانن. نه‌ك هێزی یه‌ده‌كی شه‌ڕ دژی داعش. كات له‌ده‌ستدان هه‌ڵه‌یه. چونكه دونیای سیاسه‌ت‌و به‌رژه‌وه‌ندیه‌كان، ره‌چاونه‌كراوه‌كانی جێگه‌ی مه‌ترسین.
سه‌باره‌ت به‌ڕیفراندۆم‌و له‌هه‌لی ره‌خساویشدا، راگه‌یاندنی سه‌ربه‌خۆیی كوردستان، ستراتیژی وا، پێویستی به‌كۆده‌نگیی لایه‌نه‌كان‌و رای گشتی‌و په‌سه‌ندی په‌رله‌مانه. له‌ڕوانگه‌ی یه‌كێتیه‌وه، بژارده‌ی كۆنفیدراڵ، گونجاوتره بۆ عێراق‌و ناوچه‌كه.
به‌ئومێدی رێكه‌وتن‌و به‌ره‌سمی راگه‌یاندنی رێكه‌وتنه‌كه له‌مه‌راسیمێكدا، به‌ئاماده‌بونی سه‌ركردایه‌تی، كادر‌و ئۆرگانه باڵاكان، وه‌زیرو ئه‌ندامانی په‌رله‌مان، فه‌رمانده‌كانی هێزی پێشمه‌رگه‌و نوێنه‌ری كه‌سوكاری شه‌هیدان له‌سه‌رانسه‌ری كوردستاندا.
له‌گه‌ڵ رێزی
وه‌فدی باڵای
گفتوگۆی (ی.ن.ك)
25/12/2015
پاشكۆی شیكاریی
به‌ڕێزان! له‌ڕووی بابه‌تییه‌وه، هه‌لومه‌رجێكی نوێ هاتۆته ئاراوه، جگه له‌جه‌نگ دژی تیرۆریستان، قه‌یرانی ئابوری جیهانی، هه‌ژانێكی له‌سه‌رده‌می جیهانگیریدا خوڵقاندووه، كه دوای سه‌ده‌یه‌ك له‌جه‌نگی یه‌كه‌می جیهان له‌سه‌ر «نه‌وت»و رێكه‌وتنامه‌ی شومی (سایكس پیكۆ -1916) سه‌ره‌ڕای به‌رده‌وامی پێویستیه‌كانی نه‌وت، قه‌یرانه‌كان، ململانێكانی پێش رێكه‌وتنامه‌ی (5+1) له‌جیهان‌و ده‌وڵه‌تانی كه‌نداو دژی ئێران، وایان خواست نرخی نه‌وت داڕمێنن، له‌په‌ناشه‌وه، ململانێی نهێنی له‌سه‌ر «غاز» له‌ده‌ریای سپی ناوه‌ڕاست، له‌نێوان وڵاته هاوغازه‌كانی (میسر، یونان، لوبنان، قوبرس، ئیسرائیل، توركیا، ئێران) ئاڵۆزاوه، له‌به‌رامه‌به‌ریشیاندا روسیا، یه‌كێتی ئۆروپا‌و ئه‌مریكاش له‌ناو هاوكێشه‌كه‌دان‌و له‌گه‌ڵ روسیاش له‌كێشه‌دان، له‌سه‌ر نرخی نه‌وت‌و غاز‌و، گه‌یاندنی ئاسانتری غاز به بازاڕه‌كانی جیهان. خه‌ریكه، كێشه‌كانی هه‌زاره‌ی سێهه‌م، ده‌بێته كێشه‌ی غازی دۆزراوه‌ی وشكانی‌و ده‌ریایی.. كه به‌پێی دوا پشكنینی جیۆلۆژی ئه‌مریكا (122 تریلیۆن- م4) پاشه‌كه‌وتی غاز له‌ژێر ده‌ریای سپی‌و رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا هه‌یه. كه كوردستانیش ده‌كه‌وێته ناو جه‌نجاڵی ئه‌م پاشه‌كه‌وته‌و كۆمپانیاكانیش، چ له توركیا‌و چ له‌ڕۆژئاوا، چاویان تێبڕیوه. له‌هه‌لومه‌رجێكی ئاوهادا كه سه‌راپای وڵاتانی جیهان‌و ناوچه‌كه، هه‌ندێك له‌كێشه‌كانیان ته‌قیونه‌ته‌وه‌و باقیی ناكۆكیه‌كانیان له‌سه‌ر به‌رژه‌وه‌ندی ئابوری، یان ده‌ته‌قێته‌وه، یاوه‌كو دوای یه‌كاڵاكردنی جه‌نگ دژی تیرۆریستان‌و سه‌قامگیری ئاسایشی جیهانی، دور نییه، كێكی به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانیان، له (سایكس پیكۆ)یه‌كی گونجاوتردا، دابه‌شبكه‌ن. ئه‌وكاته، دۆخی خۆشباوه‌ڕیمان لێتێكده‌چێ. بۆیه، یه‌كێتی به‌چاره‌نوسسازی ده‌زانین، چیكه كات به‌فیڕۆ نه‌درێ‌و ته‌نگوچه‌ڵه‌مه ناوخۆییه‌كانمان به‌چاره‌سه‌رنه‌كراوی نه‌هێڵینه‌وه. كورد له‌سه‌ده‌ی نه‌وتدا، كرایه قوربانیی، با له‌سه‌ده‌ی غازیشدا، خۆمان نه‌بینه هۆی بازرگانی سیاسی‌و ئابوری پێوه‌كردنمان.
رێگه‌ی بنه‌ڕه‌تی ده‌سته‌به‌ری مافه‌كانمان، ته‌نها سیاسه‌تی راست‌و شه‌ڕی قاره‌مانانه نییه، به‌ڵكو هاوكات، چۆنیه‌تی دۆزینه‌وه‌ی پێگه‌ی ئابوری كوردستانیشه، له‌ناو هاوكێشه ئابوری‌و سیاسیه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا. ده‌بێ سامانه سروشتیه‌كانی كوردستان، به‌شێكی دیاری بازاڕی كڕین‌و فرۆشتنی نه‌وت‌و گازی ناوچه‌كه‌و جیهان بێ. ئه‌مه‌ش چه‌كێكی زۆر زۆر كاریگه‌ره له‌سه‌ر سیاسه‌تی نێوده‌وڵه‌تی‌و ده‌وڵه‌تانی ناوچه‌كه. ده‌بێ وه‌كو پرۆژه‌یه‌كی ستراتیژی (نه‌وت- گاز- سیاسه‌ت) به‌كاریبهێنین.
جاران كورد، ته‌نها سیاسه‌تی كوردایه‌تی ده‌كرد، له‌دوای ته‌واوبونی جه‌نگی سارده‌وه، كوردایه‌تی ئاوێته‌ی ده‌سه‌ڵاتی فیدراڵ، ئاسایشی ناوچه‌كه، كاڵا ساغكردنه‌وه، به‌رزو نزمی بازاڕی بۆرسه‌ی نه‌وت‌و غاز بووه، هه‌روا به‌شێكیشه له ئاشتی‌و ئارامی ناوچه‌كه‌و جیهانیش. بۆیه پێویسته له‌روانگه‌ی هه‌مه‌لایه‌نه‌ی ئه‌ركه‌كان‌و مافه‌كانمانه‌وه، بكه‌وینه دانوستاندنی سیاسی، ئابوری، عه‌سكه‌ری، ئاشتی‌و ئاسایشیش.
له په‌رۆشیمانه‌وه بۆ قۆزتنه‌وه‌ی هه‌لی هه‌لومه‌رجه‌كه، ئه‌و كۆششانه له‌گه‌ڵ به‌ڕێزتان‌و لایه‌نه‌كانی دیكه‌شدا ده‌كه‌ین. دڵنیاین، هه‌رلایه‌ك بۆ چاره‌سه‌ری گونجاو، ئێستا نه‌رمی بنوێنێ، پشكی له‌سه‌ركه‌وتن زیاتر ده‌بێ. هه‌رلایه‌كیش ته‌واوی چاره‌سه‌ره‌كان ره‌تبكاته‌وه، ئۆباڵێكی مێژوویی ده‌گرێته ئه‌ستۆ. یه‌كێتی ستراتیژی ئه‌م قۆناغه‌ی رۆشنه: چاره‌سه‌ری كێشه ناوخۆییه‌كانی كوردستانه؛ چاره‌سه‌ری كێشه هه‌مه‌جۆره‌كانی عێراقه؛ ده‌سته‌به‌ری مافه‌كانمانه له‌جیهان‌و ناوچه‌كه دوای تێكشكانی داعش، گۆڕینی سیسته‌می حوكمڕانی كوردستانه، به‌سیسته‌می حوكمڕانی هاوچه‌رخ.
له‌گه‌ڵ رێزی
وه‌فدی باڵای
گفتوگۆی (ی.ن.ك)
25/12/2015
AM:11:59:19/01/2016