کۆڕی مامۆستایه‌ک کاردانەوەی لێدەکەوێتەوە

کۆڕی مامۆستایه‌ک که‌ له‌شێوه‌ی بانگخوازدا ده‌رده‌که‌وێت لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک کاردانەوەی لێدەکەوێتەوە و ناونیشانی کۆڕەکە دەبێتە جێگەی سەرنج و بەشێک پێیان وایە ئەو کۆڕە "بڵاوکردنەوەی عەقڵییەتی داعشە".

لە پۆستەرێکدا کە لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک بڵاوکراوەتەوە، ئاماژە بە کۆڕێکی مامۆستای زانکۆ و بانگخواز عادل شاسواری کراوە کە کۆڕەکەی بە ناونیشانی "دەربازبوونی کچان لە داوی خۆشەویستی کوڕان" و لەسەر پۆستەرەکە نوسراویشە "هاتن تەنها بۆ خوشکانە".

کاوە شێخ عەبدوڵا ڕۆژنامەنووس نوسیویەتی "رێگا زۆرن کە بەرەو لای داعشمان دەبەن، بەشی زۆری ئەو رۆشنبیرانەن کە روویان نایە ببنە مەلا، کەچی دێن و ئەرکی بانگەوازو واعیزی دینیی دەگرنە ئەستۆ، ئاخر خۆشەویستی کوا (داو)ی هەیە، تا ئەم شاسوارە خەڵکی پێ وریا بکاتەوە؟".

هەروەها کاوە نوسیویەتی "بە داخەوە کون و کەلەبەرەکانمان بوون بە هەزار و چارەسەریان زۆۆر زەحمەت بووە. نەکەوتنە " داوی خۆشەویستی" تەنیا بۆ خوشکانیشە!".

هاوکات یەکێکی دیکە لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک وێنەکەی بڵاوکردووەتەوە و شیعرێکی بێکەسی هێناوەتەوە و لەسەر ڕەسمەکە دایناوە و دەڵێت "مەرحەبا ئەی جەهل و وەحشەت مەرحەبا".



PM:03:10:21/01/2016