دوێنێ له روونکردنه‌وه‌یه‌کدا له‌سه‌ر ده‌ستبه‌سه‌راگرتنی 276 ملیار دینار، چراخان ره‌فیق ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه کرد که‌هاوسه‌ری د. ئاشتی هه‌ورامیم، ئه‌مڕۆ جارێکی تر په‌شیمان بووه‌و وتی" چه‌ند مانگێکه له ئاشتی هه‌ورامی جیا بۆته‌وه".
چراخان ره‌فیق له لێدوانێكی تایبه‌تدا بۆ خه‌ندان ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد، ئێستا له ده‌ره‌وه‌ی وڵات ده‌ژی و چه‌ند مانگێكه له د. ئاشتی هه‌ورامی، وه‌زیری سامانه سروشتییه‌كان جیابووه‌ته‌وه.
ئه‌و لێدوانه‌ی ئه‌مڕۆی چراخان به پێچه‌وانه‌ی لێدوانه‌که‌ی دوێنێیوهیهتی که خۆی وه‌ک هاوسه‌ری د. ئاشتی هه‌ورامی ناوزه‌د کردبوو، هه‌ر دوێنێ ئێواره حکومه‌تی هه‌رێم جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه کردوه که هاوسه‌ری نییه.
چراخان له لێدوانه‌که‌ی ئه‌مڕۆیدا وتیشی، له‌ماوه‌ی رابردوودا خاوه‌نی دوو كۆمپانیا بووه به‌ناوه‌كانی (كاندید و ماجستیك)، به‌ڵام له‌ئێستادا و بۆ ماوه‌ی ساڵێك ده‌بێت هیچ كارێك ناكات و هه‌ردوو كۆمپانیاكه‌ی داخراون. وتیشی، پێش ئه‌وه‌ی هاوسه‌رگیری له‌گه‌ڵ (ئاشتی هه‌ورامی)دا بكات، كاری بازرگانی كردووه.
چراخان ره‌فیق له په‌یوه‌ندییه‌كی پێشووتریدا رایگه‌یاندبوو ئه‌و هه‌واڵانه‌ی له باره‌ی ئه‌وه‌وه له ده‌زگاكانی راگه‌یاندنه‌وه بڵاوكراونه‌ته‌وه و باس له‌وه‌ده‌كرێت، كه بڕی 276 ملیار دیناری كۆمپانیاكانی له‌لایه‌ن لیژنه تایبه‌ته‌كانی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌وه ده‌ستیان به‌سه‌ردا گیرابێت، دوورن له‌ڕاستییه‌وه.
چراخان ئه‌وه‌شی روونكرده‌وه ئه‌گه‌ر به‌كاری گه‌نده‌ڵییه‌وه تێوه‌گلابێت، ئاماده‌ی هه‌موو رێوشوێنێكی یاساییه.