شه‌وی رابردوو له‌هه‌ولێر ته‌قه له‌ماڵی خه‌زوری په‌رله‌مانتاری گۆڕان، عه‌لی حه‌مه ساڵح کراو له ئه‌نجامدا برایه‌که‌ی ژنه‌که‌ی بریندارکراو بڕێک پاره له‌ماڵه‌که دزرا، سپی زانیاری ورد له‌سه‌ر ئه‌و رووداوه بڵاو ده‌کاته‌وه.
به‌پێی ئه‌و زانیاریانه‌ی ده‌ست سپی که‌وتووه ئه‌و بڕه پاره‌یه‌ی له‌ماڵی خه‌زوری په‌رله‌مانتاری گۆڕان عه‌لی حه‌مه ساڵح له‌هه‌ولێر براوه 100 هه‌زار دۆلار بووه، نه‌ک 200 هه‌زار دۆلار.
ئه‌و ته‌قانه‌ی دزه‌کان له‌و کاره‌یاندا کردوویانه‌وه، برایه‌کی هاوسه‌ره‌که‌ی عه‌لی حه‌مه ساڵح برینداربووه‌و، ئه‌و فیشه‌کانه‌ی ته‌قێنراون نزیکه‌ی 20 فیشه‌ک بووه‌و هه‌مووشیان به‌ناو ماڵکه‌دا ته‌قاندووه.
سپی زانیویه‌تی ئه‌و گرووپه‌ی کاره‌که‌یان کردووه چوار که‌س بوون.
به‌پێی زانیارییه‌کانی سپی، ئه‌و کامێرا جێگیرکراوانه‌ی له‌نزیک ماڵه‌که بوون، وێنه‌ی ئۆتۆمبیله‌که‌یان گرتووه‌و له کامێراکاندا ده‌رکه‌وتووه که ئۆتۆمبیله‌که‌ی کاره‌که‌ی کردووه ژماره‌ی پێوه نه‌بووه.