كۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیران لەسەر قەیرانی دارایی بەردەوامە

ئەمرۆ ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان سەبارەت بە قەیرانی دارایی لە هۆڵی سەعد عەبدوڵای هەولێر كۆبوونەوە.

بەپێی زانیارییەكانی سپی پێش نیوەرۆی ئەمرۆ ئەنجومەنی وەزیرانی ھەرێم بەئامادەبونی چاودێری بازرگانی و ژورەکانی بازرگانی و پیشەسازیی و سەندیکاو کۆمەڵە پیشەییەکان بەمەبەستی گفتوگۆکردن لەسەر قەیرانی دارایی و ھەوڵەکان بۆ کەمکردنەوەی خەرجییەکان و زیادکردنی داھات كۆبوونەوە.

لەو کۆبونەوەیەدا جگە لەوەزیرەکان و ژورە بازرگانیەکان و سەندیکاکان، ئەوەش زانراوە کە بەڕێوەبەرە گشتییەکانی سەرجەم وەزارەتەکانیش بەشداردەبن، چۆنێتی تێپەڕاندنی قەیرانی دارایی بەجدی گفتوگۆی لەبارەوە دەکرێت.




PM:12:01:23/01/2016