ڕووداوێکی تەقەکردن لەسلێمانی کوژراو و برینداربوونی 2 كەسی لێدەکەوێتەوە

پۆلیسی سلێمانی لەبارەی ڕووداوێکی تەقەکردن لەشەوی ڕابردوودا لەیەکێک لەگەڕەکەکاندا زانیاری بڵاودەکاتەوە و ڕایدەگەیەنێت"کەسێک کوژراوە و یەکێکی تریش برینداربووە".

بەپێی ڕاگەیەندراوێکی پۆلیسی سلێمانی: شەوی ڕابردوو لەگەڕەکی ئیبراھیم ئەحمەد لەشاری سلێمانی چەند کەسێک لەئۆتۆمبێلێکەوە تەقەیان لەئۆتۆمبێلێکی تر کردووە کە ئۆتۆمبێلیە تەقەلێکراوەکە سەرنشینێک و شۆفێرێکی تیادابووە.

ئاماژەی بەوەشداوە کە ھاوڵاتییە کوژراوەکە ناوی(ا،س)و لەدایکبووی ١٩٩٥پیشەی کاسبە، ھاوڵاتیە بریندارەکەش ناوی(ک،م)لەدایکبووی ١٩٩٢پیشەی کاسبە، لێکۆڵینەوەش لەڕووداوەکە بەردەوامە بۆ زانینی ھۆکاری ڕووداوەکە.

پۆلیسی سلێمانی ئەوەشی خستۆتەڕوو کە لەئێستادا بنکەی پۆلیسی ئیبراھیم ئەحمەد کاری لێکۆڵینەوە لەدۆسیەکەدا دەکات و دوای ڕووداوەکەش ئۆتۆمبیلەکە ھەڵھاتووە.




PM:01:47:25/01/2016