كۆمەڵ بایکۆتی دەکات و یەکگرتوو بەشداری دەکات
هەر یەك لەیەكگرتووی ئیسلامیو كۆمەڵی ئیسلامی كوردستان سەبارەت بە بەشداریكردن یان نەكردنیان لەكۆبوونەوەكەی مەسعود بارزانی لەگەڵ لایەنە سیاسیەكانی بڵاوكردەوە.
لەمبارەیەوە مستەفا عەبدوڵڵا ئەندامی مەکتەب سیاسی یەکگرتوو رایگەیاند، بەفەرمی بانگھشتیان بەدەستگەیشتووە بۆ بەشداریکردن لەکۆبونەوەکەی سبەی لەگەڵ مەسعود بارزانی، ئەوانیش بریاری بەشداریکردنیان داوەو بەشداری لەو کۆبونەوەیەدا دەکەن.
هاوكات ئەنجومەنی سیاسی كۆمەڵی ئیسلامی كە كەمێك پێش ئێستا كۆبوونەوە، لەكۆبوونەكەدا بڕیاریاندا بەشداری ئەو كۆبوونەوەیە ناكەن.
سەرچاوەیەكی ئاگادار بەسپی رایگەیاند: کۆمهڵی ئیسلامی بڕیاریدا بهشداری کۆبونهوهی لایهنه سیاسیهکان لهگهڵ بارزانیدا نهکات.
PM:03:13:25/01/2016