"هەموان دەزانین ئێستا حکومەت موفلیسە، ئەوە شەفافیی بۆ چییە؟"

رۆژنامەنوسێك دەڵێت: کە حکومەت خاوەنی ملیاران دۆلار بو، رۆژێک نەهاتن بەشەفافیی باسی داهات و خەرجییەکان بکەن. ئێستا حکومەت موفلیس بوە، هاتون موزایەدەی شەفافییەتمان بەسەردا دەکەن.

كەمال چۆمانی، رۆژنامەنوس‌و سەرنوسەر ماڵپەڕی پاسەوان لەنوسێنێكدا دەنوسێت: هەموان دەزانین ئێستا حکومەت موفلیسە، ئەوە شەفافیی بۆ چییە؟ ئەگەر راستدەکەن شەفافن، پێمانبڵێن کۆمپانیاکانتان چەند ملیار دۆلار بودجەی گشتییان لایە؟ ئەگەر دەشتانەوێت چاکسازیی بکەن، هەر ئەو کۆمپانیایانە خۆماڵیی بکەن.

ئەو حکومەتە شکستخواردوە، ناشتوانێت هەرچی چاکسازییە بکات چونکە ئەو کەس و کەیسانەی هۆکاری ئەو شکستانەن، دەستکارییان ناکرێت.

چۆمانی پێیوایە: خۆگەوجاندن و خۆگەمژاندنە بڕوات بەوە هەبێت ئەوانەی پۆست و سەروەت و سامان و زەویی و ئاسمانی وڵاتیان دابەش و داگیرکردوە، بتوانن چاکسازییی بکەن. ئەوان چاکسازیی لە شتێکدا دەکەن کە کاریگەریی لەسەر گیرفان و دەستەڵاتی ئەوان دروستناکات، وەک کەمکردنەوەی موچەی فەرمانبەران.




PM:01:53:27/01/2016